هەڵبژاردەی زۆرانی گەنجانی ئێران بووە پاڵەوانی ئاسیا

هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگی گەنجانی ئێران توانی بە وەدەست هێنانی ٦ میدالیای زێر، ٣ زیو و یەک بڕۆنز ببێتە پاڵەوانی ئاسیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیەکانی زۆرانی فەرەنگی لاوان پاڵەوانێتی ئاسیا لە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ ی پووشپەڕ لە شاری دهلی نۆ بەڕێوە چوو.

لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی ئێران لە لایەن پویا ناسرپوور، بەهرام مەعرووف خانی، ئەمین کاویانی نەژاد، حسێن فرووزەندە، موحەمەد هادی سارەوی و ئەمین میرزازادە بە ڕیزەوە لە کێشەکانی ٥٥، ٦٣، ٧٢، ٨٢، ٨٧ و ١٣٠ کیلۆگرەم میدالیای زێڕ و عەلی ڕەزا نەجاتی، شایان عەفیفی و وەحید دادخاهـ لە کێشەکانی ٦٠، ٧٧، ٩٧ کیلۆگرەمدا میدالیای زیو و سەجاد ئیمان تەڵەب لە کێشی ٦٧ کیلۆگرەم میدالیای برۆنزیان وەدەست هێنا و بە مسۆگەر کردنی ٢٢٥ خاڵ و بە هێزەوە توانیان ببنە پاڵەوانی ئاسیا.

پاش هەڵبژاردەی ئێرانیش هەڵبژاردەکانی قەزاقستان و قرقیزستان بە ڕیزەوە ١٤٧ و ١٣٥ خاڵ پلەی دووهەم و سێهەمیان مسۆگەر کرد.

News Code 20367

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =