بەرمان بە خاو فرۆشی بەرهەمە کانگاییەکانی کوردستان گرتووە

پارێزگاری کوردستان وتی: بە جێبەجێ بوونی ۳ پڕۆژەی گرنگی پیشەیی لە کەرتی کانگای کوردستان بەر بە خاو فرۆشی دوو ملیۆن و ٤۰۰ هەزار تۆن بەرهەمی کانگایی دەگیردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهمەن مورادنیا لە کۆبوونەوەی چالاکانی ئابووری و پیشەیی کامیاران وتی: ساڵانێکی زۆرە کە یەکێک لە کێشەکانی کوردستان خاو فرۆشییە بەرهەمی کانگاییەکانی بووە.

ئەو زیادی کرد: بە جێبەجێ بوونی ۳ پڕۆژەی گرنگی پیشەیی لە کەرتی کانگای کوردستان بەر بە خاو فرۆشی دوو ملیۆن و ٤۰۰ هەزار تۆن بەرهەمی کانگایی دەگیردرێت.

مورادنیا هەروەها وتی: چەندین کۆبوونەوەی گرنگم لەگەڵ سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی دیکە لە تاران بووە و بەوردی باسی پشکی ئاوی کوردستانم لە بەنداوەکانی کردووە. لە ئێستادا توانیمانە پشکی کشت و کاڵی ئاوی کوردستان لە ۱٦ هەزار دۆنم بۆ ٥۲ هەزار دۆنم بەرز بکەینەوە، بەڵام داواکاری ئێمە لانی کەم ۱۰۰ هەزار دۆنم زەوی کشت و کاڵییە.

پارێزگاری کوردستان ئاماژەی دا: کێشەی هەلی کار و نەبوونی پیشەی پتەو لە هەموو شارەکانی کوردستان هەیە و هەموو هەوڵی ئێمەش چارەسەر کردنی ئەم کێشانەیە. لەم نێوانە بەشداری خودی خەڵکیش زۆر گرنگە و دەبێت یارمەتی دەوڵەت بدەن.

ئەو لە کۆتایدا ئاماژەی بە زریاچەی ورمێ کرد و وتی: بۆ ژیانەوەی زریاچەی ورمێ ۱۰٥ ملیار مەتری چوار گۆشە پشکی ئاوی کوردستانە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە پشکی ئاوی کشت و کاڵی کوردستان کەم نەبووەتەوە.

News Code 20360

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =