هەموو حزبەكان بەشداری گفتوگۆکانی پێكهێنانی حكومەتی عێراق بكەن

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە هەموو حزبەكان کرد بەشداری گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو عێراق بكەن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی لە وتارێکدا له‌ کاتی سه‌ردان کردنی سەنتەری مەشق و پەرەپێدانی وەزارەتی كارەبای هه‌رێم وتی: لە هەموو بوارەكانی حكومەتدا چاكسازی دەكەن و داواشی لە هەموو حزبەكان كرد بەشداری گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت بكەن.

راشیگەیاند: "ئەو دۆخەی زیاتر لە چوار ساڵە بەسەر هەرێمی كوردستاندا سەپێندراوە هەر لە بڕینی بودجەی هەرێم و هاتنی داعش و دابەزینی نرخی نەوت بوونەتە هۆی راگرتنی پێشكەوتنەكانی هەرێم لە دابینكردنی خزمەتگوزاری لە هەرێمی كوردستان".

وتیشی: "بە پشتیوانی خەڵك و پێشمەرگە حكومەتی هەرێم رۆژە سەختەكان تێدەپەڕێنێت و ئاسۆیەكی رونتر و ئایندەیەكی گەشتر لە پێش هەرێمی كوردستانە".

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشكرد، "ئامانجیان بەدیهێنانی شەراكەتی راستەقینەیە لە عێراق و داواش لە هەموو حزبەكان دەكەم بەشداری گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو عێراق بكەن".

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، هەنگاوەكانی حكومەت لە چاكسازسیدا گرنكن و بڕیاریشە لە هەموو بوارەكانی حكومەتدا چاكسازی بكەین لە هەرێمی كوردستان".

News Code 20353

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =