به‌ردی بناغه‌یی سێ یەکەی پیشەسازی لە کوردستان داده‌نرێت

بە ئامادەبوونی وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازرگانی لە کوردستان کیلینکێکی پیشەسازی دەکرێتەوە و به‌ردی بناغه‌یی سێ یەکەی پیشەسازی داده‌نرێت.

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی لە کوردستان لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر لە سەفەری رۆژی پێنچ شەممەی ئەم حەوتەی وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازرگانی بۆ پاریزگای کوردستان هەواڵی دا و وتی: بە ئامادەبوونی وەزیری پیشەسازی به‌ردی بناغه‌یی چێکردنی یەکەی بەرهەم هێنانی ئاسنی هەوریی کۆمپانیای فوولادگوستەری ئەڵماس لە شاری سەقز داده‌نرێت.

محەمەد دەرە وەزمی ڕاشیگەیاند: بەرهەمی ئەو یەکەیە کۆنسانترەی ئاسن بە دەفرایەتیی ئیسمی دوو ملیۆن، گەندەلە بە دەفرایەتیی دوو ملیۆن تۆن و ئاسنی هەوری بە دەفرایەتیی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تۆنە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە سەرمایەدانەری دەرەکیی ئەو پلانە، وتیشی: سەرمایەدانەریی دراویی ئەو پلانە ٢١٥ ملیۆن یۆرۆیە و سەرمایەدانەری ڕیاڵییەکەشی ٣ هەزار و ٩٤٠ ملیارد ڕیاڵە.

ناوبراو کاتی وەڕێخستنی ئەو پلانەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی ڕاگەیاند و زیادی کرد: ڕووبەری شوێنی دامەزراندنی ئەو پلانە ١٠٥ دۆنم و ژێرخانەکەشی ٢٠ دۆنمە.

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی ئاماژەی بەوەش دا: لە کاتی سەفەری وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازرگانی بۆ کوردستان به‌ردی بناغه‌یی چێ‌کردنی دوو یەکەی دیکەی گەندەلەی ئاسنی کۆمپانیای سەبانوور لە یاسووکەندی بیجار و یەکەی بەرهەم هێنانی وەرزەقی گەرم پۆڵایی لە شاری قوروە داده‌نرێت کە دەفرایەتیی یەکەی یاسووکەندی بیجار یەک ملیۆن تۆنە و لە ساڵی ٩٩ی هەتاوی لە ڕووبەرێکی ٧ دۆنمی بە ١٢ هەزار مەتری دووجا ژێرخان وەڕێدەخرێت و سەرمایەدانەرییەکەی ٣ هەزار ملیارد ڕیاڵە. دەفرایەتیی بەرهەم هێنانی یەکەی دووهەمیشیان یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تۆنە کە لە ڕووبەرێکی ٢٨٥ دۆنمی بە ١٨٠ دۆنم ژێرخان چێ دەکرێت و بڕیارە ٣ ساڵی دیکە وەڕێبخرێت.

دەرە وەزمی بە ئاماژە بە ١٥ هەزار ملیارد ڕیاڵ سەرمایەدانەریی یەکەی قوروە، بیری هێنایەوە: بە مەبەستی چارەسەرکردنی بنەمایی کێشەگەلی یەکەکانی بەرهەم هێنەریی پارێزگا، کلینیکی پیشەسازی و سەرمایەدانەریی کوردستان لە ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی کوردستان لە لایەن وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازرگانی لە سەفەری رۆژی پێنج شەممەی بۆ کوردستان دەکرێتەوە.

News Code 20338

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =