خۆپیشاندان کاریگاری بە سەر هەناردە کردنی نەوتەوە نەبووە

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە هەناردە کردنی نەوتی عێراق بە هۆی خۆپیشاندانەکان کەمی نەکردووە و ڕووداوەکان کاریگەری نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، عاسم جەهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق کاریگەری خۆپیشاندانەکان بە سەر پڕۆسەی هەناردە کردنی نەوتی عێراقی ڕەت کردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو لەمبارەوە وتی: ئاستێکی زۆری نەوتی عێراق لە کێڵگە نەوتییەکانی شاری بەسرەوە ئەنجام دەبێت کە خۆپیشاندانەکان هیچ کاریگەرییەکی بە سەر ئەم پڕۆسەوە نەبووە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق زیادی کرد: لە ئێستادا میانگی هەناردە کردنی نەوتی عێاق ۳ ملیۆن و پێنسەد هەزار بەرمیل لە ڕۆژ دایە.

News Code 20333

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =