دانوستان لە گەڵ ئەمریکا لە بەرژەوەندیی ئێران نییە

ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام بە ئاماژە بەوەی کە پێشنیاری دانوستان لە گەڵ ئەمریکا لە هەلومەرجی ئێستا لە بەرژەوەندیی وڵاتدا نییە، وتی: متمانە بە ژیریی رێبەری باڵا بۆ تێپەڕبوون لە قەیرانەکان بکەین.

حوجەتولئیسلام عەلی ئەکبەر ناتق نووری لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر لە وەڵامی پرسیار لە وتەکانی ئەم دواییەی رێبەری باڵا و سەرۆک کۆمار سەبارەت بە خۆڕاگریی گەلی ئێران هەمبەر بە ئەمریکا و نامەی هەندێک لە چالاکانی سیاسی بۆ دانوستان لە گەڵ ترامپ، ڕایگەیاند: پێشنیاری هەندێک لە چالاکانی سیاسی بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریکا لە هەلومەرجی ئێستادا ڕەنگە پراتیگی بێت، بەڵام لە بەرژەوەندیی وڵاتدا نییە. بە گشتی ئەو پێشنیارەی ئەوان کە بە مەبەستی دڵسۆزی کراوە حەرام نییە و ئاساییە کە بڕیاردان و هەڵسەنگاندنی کۆتایی ئەو پرسانە لە ئەستۆی رێبەری باڵای شۆڕش دایە، کە بەختەوەرانە بەڕێزیان تەواو بە سەر ڕەوتی گۆڕانکارییەکاندا زاڵن.

ڕاشیگەیاند: لە بیرمان نەچێت کە ئەو بنەما و هەلومەرجانەی کە لە ساڵانی ڕابردوو ڕەخسا و لەوان ناوبژیگەریی وڵاتی عەمان و مۆڵەتدانی رێبەری باڵا بە بەرپرسانی نیزام بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریکا کە بووە بنەمایەک بۆ ڕێککەوتنی مێژوویی بەرجام، بەشێک بوون لە تەگبیرە وردبینانەکانی نیزام.

ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام لە درێژەدا وتی: سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەکی و ئاستەنگەکانی بەردەم دەبێ هەموو گەلی ئێران لە پێناو سەربەرزی و شەڕافەتی وڵاتەکەمان بە یەکگرتوویی تەواو و دەست لە دەستی یەکتر متمانە بە ژیریی رێبەری باڵا و دەفرایەتییە بێ وێنەکانی وڵات بۆ تێپەڕبوون لە قەیرانەکان بکەین.

ناتق نووری لە کۆتاییشدا جەختی کرد کە دەفرایەتی و توانستی وڵاتی ئیسلامیمان لە درێژەی مێژوودا بەرزتر بووە لە ئاستی هەڕەشەکان، جەختی کرد.

News Code 20289

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =