باشترینەکانی مۆندیالی  ۲۰۱۸ ناسێندران

رکابەرییەکانی مۆندیالی ۲۰۱۸ ی روسیا کۆتایی پێهات و بۆ دووەم جار لە مێژوویدا و دوای ۲۰ ساڵ، فەڕەنسا بووەوە پاڵەوانی جیهان و باشترین یاریزانەکان لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا ناسێندران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یاری کۆتایی مۆندیال لەنێوان هەریەک لە فەرەنسا و کرواتیا بەڕێوەچوو ، فەرەنسا بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە کرواتیای بردەوەو جامی ئاڵتونی وەرگرت و کرواتیا بووە دووە.

گۆڵی یەکەمی لەلایەن مانزۆکیچ-ی کرواتیەوە پێشکەشیان کرا و لە خولەکی ۱۸ مانزۆکیچ گۆڵێکی لە هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.

هەر لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی ۲۸  کرواتیا لە رێگەی ئیڤان پریسیچ گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد و هیوای بۆ کرواتیەکان گەڕاندەوە.

ئەنتوان گریزمان لە خولەکی ۳۸ بە لێدانێکی سزا گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی بۆ فەڕەنسا تۆمارکرد و گێمی یەکەم بە دووگۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سودی فەڕەنسا کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەرەنسا دوو گۆڵی دیکەیان لە رێگەی پۆڵ بۆگبا و کیلیان مباپێ وە لە خولەکەکانی ۵۹ و ۶۵ تۆمارکرد، بەمەش لیستی گۆڵەکانی فەڕەنسا کۆتایی پێهات، کرواتیاش گۆڵێکی دیکەی لە رێگەی ماریۆ مانزۆکیچ لە خولەکی ۶۹ ی یارییەکەدا تۆمارکرد.

 رێوڕەسمی خەڵات کردن و پێدانی جامی ئاڵتوونی لە بیست و یەکەمین خولی ئەم ڕکابەرییانە لە دۆخێکدا لە ژێربارانی بە خوڕ بەڕێوەچوو کە باشترینەکان لە لایەن دوو سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و کرواتیاوە خەڵات کران.

تۆپی ئاڵتوونی: لوکا مودریچ

دەستپۆشی ئالتوونی: تیبو کورتوا

پێڵاوی ئاڵتوونی: هری کین

یاریزانی گەنج: کیلیان ئێمباپە

یاری جوامێرانە: هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێسپانیا

News Code 20275

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =