هەڵبژاردەی کێش هەڵگریی لاوانی ئێران بووە پاڵەوانی جیهان

هەڵبژاردەی کێش هەڵگریی لاوانی ئێران بۆ سێهەمین ساڵی بەردەوام لە کێبڕکێیە جیهانییەکان پلەی یەکەمی وەدەستهێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردەی کێش هەڵگریی لاوانی ئێران بە وەدەست هێنانی میدالیای زێڕی سەرووی قورس لە لایەن عەلی داودییەوە توانی بۆ سێهەمین ساڵی بەردەوام ببێتە پاڵەوانی کێبڕکێیە جیهانییەکان.

لە کۆتایی کێبڕکێیەکانی دەستەی سەرووی قورسی کێش هەڵگریی لاوانی جیهان کە نیوەڕۆی دوێنێ لە ئۆزبەکێستان بەرێوە چوو، عەلی داودی توانی بە وەدەست هێنانی دوو میدالیای زێڕ و یەک زیو لە دەستەی ١٠٥+ کیلۆگرەم ببێتە پاڵەوانی جیهان.

 ناوبراو بە ڕێکۆردی ١٩٢ کیلۆگرەمی یەک زەرب، ٢٢٧ کیلۆگرەمی دوو زەرب و بە گشتی ٤١٩ کیلۆگرەم دوو میدالیای زێڕی یەک زەرب و زیوی دوو زەربی وەدەست هێنا.

بەم پێیە ئەنجامی کۆتایی دەستەی ١٠٥+ کیلۆگرەم بە شێوەی خوارەوەیە:

١.عەلی داودی لە ئێران

٢. لالیان لە ئەرمەنستانەوە

٣. موعەمەد نوح لە پاکستانەوە

ئۆزبەکێستان بە ٤٣٦،٨ خاڵەوە و تورکیا بە ٤٣٦،٨ بە ڕیزەوە پلەی دووهەم و سێهەمیان مسۆگەر کرد.

News Code 20253

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =