خوێندکارێکی بریتانیایی خێراترین جێت پەکی ژێر ئاوی جیهانی چێکرد

خوێندکارێکی بریتانیایی جێت پەکێکی ژێر ئاویی بەرهەم هێناوە کە تەواوی بەشەکانی بە پرینتێری سێ ڕەهەندی بەرهەم هتووە و بە خێرایی ٨ مایل لە کاتژمێردا دەڕوات. ئەوە خێراترین جێت پەکی ژێر ئاوی جیهانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، خوێندکارێک جێت پەکێکی ژێر ئاویی داڕشتووە کە دەتوانێت بە شێوەی شاردراوە لە ناو مەلەوانگەدا بڕوات.

هەروەها ئەو جێت پەکە بە تواوەتی بە یارمەتی پرینتێری سێ ڕەهەندی بەرهەم هێنراوە. ئارچی ئوبراین خوێندکاری داڕێژەری زانکۆی لاگ بروگ لە بریتانیا ئەوەی بەرهەم هێناوە. جێت پەکی ژێر ئاوی CUDA ساڵی ڕابردوو دارێژراوە و ئەگەری هەیە لە ٢٠١٩ی زایینی بۆ فرۆش دێتە بازاڕەوە.

CUDA دەتوانێت بە خێرایی ٨ مایل لە کاتژمێر دەڕوات. بەڵام بەکارهێنەران دەتوانن خێراییەکەی بە ئامێر دەست دیاری بکەن یا تەنانەت حاڵەتی ۆنترۆڵ کروزی دابگیرسێنن.

ئەو سیستەمە وەکوو جێتی ئێسکی کار دەکات. بە واتایەکی تر ئاو دەکیشێت بەرەو لای خۆی و لە ڕێگای کونێکی وەکوو قیفەوە لە بەشی دوایی بە خێرایی زۆر دەڕژێتە دەرەوە. بەکارهێنەران دەتوانن لە جێت پەک وەکوو کۆڵە پشتی کەڵک وەربگرن.

News Code 20246

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =