بەرپرسی گشتی دابینی کۆمەڵایەتی :

زیاتر لە ۶۲۳ هەزار کەس لە کوردستان لە ژێر خزمەتگوزاری بیمە کۆمەڵایەتی دان

ناسەی هەواڵ: 4344801 -
بەرپرسی گشتی دابینی کۆمەڵایەتی کوردستان بە ئاماژە بە ئەوەی کە ۶۲۳ هەزار و ۳۵۶ کەس لە حەشیمەتی پارێزگای کوردستان لە ژێر پاڵپشتی خزمەتگوزاریەکانی دابینی کۆمەڵایەتی (بیمە)دان، وتی: ۲ هەزار و ۳۴۵ کەسیش لە پارێزگا مووچەی بیمەی بێکاری وەردەگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاح قوڕەیشی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی پارێزگا کە بە بۆنەی هەفتەی دابینی کۆمەڵایەتییەوە بەڕێوە چوو، وتی: ۶۲۳ هەزار و ۳۵۶ کەس لە حەشیمەتی کوردستان دەکەونە بەر پاڵپشتی  بیمەیی لەوانە سەرەکی، کەسانی تەحتی تەکەلوف و مووچەخۆری.

ناوبراو ژمارەی بیمە کراوە بە ناچارییەکانی پارێزگای ۱۰۴ هەزار و ۶۱۶ کەس ناولێبرد و ئاشکرای کرد: لە کۆی بیمە کراوەکانی پارێزگا ۹۵ هەزار و ۷۴۹ کەس بیمە کراوی تایبەت، ۲ هەزار و ۲۱۲ ئەس بیمەی تەوافوقی و ۲۰۵ هەزار و ۹۲۲ کەسیش بیمە کراوی سەرەکین.

قورەیشی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ژمارەی گشتی مووچەخۆرانی پارێزگا ۳۱ هەزار کەس و ۳۱ کەسە، وتی: ۳ هەزار و ۳۴۵ کەسیش لە پارێزگا ئێستا مووچەی بیمەی بێکاری وەر دەگرێت.

قوڕەیشی وتیشی: ڕێژەی پارەیەک کە کەسانی پاڵپشتی کراو لە لایەن ئەم ڕێکخراوەوە وەرگیراوە لە ساڵی ڕابردوو لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووتری ۲۳.۷ لە سەد بەرز بووەتەوە.

ناردنی بۆچوون

1 + 8 =