دانوستانی ئەمریکا و کۆریای باکوور دەسکەوتێکی ئەوتۆی نابێت

سناتۆری پێشووی ئەمریکی ئەمریکی لای وایە کە بە درێژ خایاندنی دانوستانی ئەمریکا لە گەڵ کۆریای باکوور، ئەو گفتوگۆیانە دەسکەوتێکی ئەوتۆی نابێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دەرچوون لە بەرجام و پاڵپشتیی ئەندامانی ڕادیکاڵی کۆماریخواز لە کۆنگریسی، لۆبیی بەربڵاوی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیی دژی ئێران بە تایبەت عەرەبستان لەو بڕیارە، پێشێل کردنی ئاشکرای یاساگەلی نێودەوڵەتی بوو. بەرجام یان هەنگاوی هاوبەشی کۆگر (JCPOA) هەمان ڕێککەوتنی ناسراوەیە لە نێوان دەوڵەتانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئێران، چین، ڕووسیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا سەبارەت بە پرسی ناڤۆکیی ئێران.

ئەوە نیشان دەدات کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بری پاڵپشتی لە کۆمەڵگای جیهانی لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی، بە دوای ئامانجگەلێکی دیکەوەیە. دۆناڵد ترامپ بە ئیدانەکردنی ئەوەی بە "خراپترین مامەڵە" ناوی لێ دەبات، سەرەڕای داواکاریی هاوپەیمانانی نێودەولەتی و واژۆکەرانی دیکەی بەرجام و تەنانەت تاقمێک لە ڕاوێژکەرانی خۆی، ویلایەتە یەکگرتووەلانی لەو ڕێککەوتنە بردە دەرێ.

هەر لەو پەیوەندییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو ڕایگەیاند: دووهەمین خولی گەماۆ نوێیەکان لە مانگی نوامبێری ئەمساڵی زایینی (مانگی گەڵاڕێژان) دەچێتە قۆناغێکی جێجەجێ کردن. ئەو گەمارۆیانە بڕیارە هەناردەی نەوتی ئێران بکاتە ئامانج. دەوڵەتی ئەمریکا هەوڵ دەدات کە هەر زوو ژمارێکی زیاتر لە وڵاتان هاوردەی نەوتیان لە ئێران بگەیێننە ئاستی سیفر بۆ ئەوەی داهاتەکانی ئەم وڵاتە دابەزێت.

لە وتووێژ لە گەڵ "بنێت جانسۆن" لە سناتۆرەکانی پێشووی حزبی دیموکراتی ئەمریکا لە ویلایەتی لۆئیزیانا لە مەودای ساڵەکانی ١٩٧٢ تا ١٩٩٧ و سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنی ئەمریکی – ئێرانیی (American Iranian Council) ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی ئەم پرسەمان لێک دایەوە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران چۆن لێک دەدەنەوە؟ هەندێک لایان وایە کە گەمارۆ نوێێەکان هێندەی گەمارۆکانی بەر لە بەرجام کاریگەریی نابێت. ڕای ئێوە لەوبارەیەوە چیە؟

ـ بە ئەگەری زۆرەوە گەمارۆ یەک لایەنەکانی ئەمریکا بە تەواوەتی کاریگەرییان دەبێت، چونکە لە ئێستادا ئەمریکا خاوەن گەورەترین بازاڕی تیجاری و ئابوورییە و کۆمپانیاگەلی جۆراوجۆر ناتوانن هەلی دەست گەیشتنیان بە بازاڕی ئەمریکا بخەنە مەترسییەوە، کەواتە ئەو ئەگەرە هەیە کە زۆربەی کۆمپانیاکان لە گەڵ یاسای گەمارۆگەلی ئەمریکی هاوڕێتی بکەن. ئەگەرچی وڵاتانی ئەورووپی هەوڵی زۆر دەدەن بۆ پاراستن و پاڵپشتی لە بەرجام، بەڵام لە ڕاستیدا یەکێتی ئەورووپا کۆنتڕۆڵێکی ئەوتۆی بە سەر کۆمپانیاگەلی تایبەتی نییە.

* سەرەڕای ئەوەی کە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا پاش دەرچوونی ئەو وڵاتە لە بەرجام یەک لایەنەن، بەڵام ئەمریکا دەتوانی یاساگەلی گەمارۆیی مەبەستی خۆی لە رێگەی داسەپاندنی سزا بە سەر کۆمپانیا دەرەکییەکان و لەوان کۆمپانیاگەلی ئەورووپی داسەپێنێت. لەو ئەگەرەدا دەبێ بڵێین کە بەرجام ئامانج و بەرژەوەندییەکانی ئێران دابین ناکات. ڕای ئێوە لەو بارەیە چیە؟

ـ بێ شک ئەگەر گەمارۆکان کاریگەر بن، بەرجام ئامانجگەلی چاوەروان کراوی ئێران دابین ناکات.

* ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە کڕیارانی نەوتی ئێران تا مانگی نوامبێر دەبێ هاوردەی نەوتیان لە ئێران بوەستێنن. لەو دۆخەدا، ئەگەر ئێران نەتوانێ نەوت هەناردە بکات، بە بڕوای ئێوە چیتر تاران لە ڕێککەوتنی بەرجامدا دەمێنێتەوە؟

ـ مانەوە یان نەمانەوەی ئێران لە ڕێککەوتنی بەرجام لە ئاوەها دۆخێکدا زۆر دژوارە، بەڵام ئەوە ڕوونە کە ئەمریکا ڕێککەوتنێک کە پێشتر واژۆی کردبوو، ئێستا پێشێلی کردووە.

بە گشتی بۆ ئێران مەترسیگەلێک کە بە هۆی پێشێل کردنی بەرجام لە لایەن ئەمریکاوە هاتۆتە ئاراوە، هەم دەتوانێ ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی گەمارۆکان و هەمیش دەتوانێ مەترسیی تەشەنەسەندنی بەرەوڕووبوونەوەی سەربازیی بە دواوە بێت. لە ئێستادا دەوڵەتی ئەمریکا خوازیاری واژۆی ڕێککەوتنێکی کۆگر لە گەڵ ئێرانە کە بریتییە لە وەستاندنی یەکجاریی تەواو چالاکییەکان بۆ دروست کردنی بۆمبای ئەتۆم، ڕاگرتنی پیتاندنی ئۆرانیۆم، ڕاگرتنی پلانی مووشەکی و تەواو چالاکییەکان لە سووریا و هەموو ئەو شوێنانەی کە ئەمریکا بە تیرۆریستی ناویان لێ دەبات.

دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئێران ئەو کارانە بکات، گەمارۆکان بە گشتی هەڵدەوەشێنەوە و ئێران دەتوانێ پەیوەست بێت بە کۆمەڵگای جیهانی. ئەگەرچی ئەنجام دانی ئەو کارانە بۆ ئێران زۆر دژوارە و جێبەجێ کردنیان زۆر لە دڵ گرانە، بەڵام ئەو کارانە هەمان شتێکن کە دەوڵەتی ئەمریکا لە ئێرانی دەوێت و ئەنجام دانی دەتوانێ رێگە چارەیەک بۆ کێشە ئابوورییەکانی ئێران بێت.

* بە ئاوردانەوە لە گۆڕانکارییە نوێیەکان کە لە بەرجامدا دەبیندرێت، ڕەوتی ئەو ڕێککەوتنە لە ئێستادا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ـ ویلایەتە یەکگرتووەکان هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە ڕوون کردووە و پێی پابەند دەبێت، بەوەشەوە تێگەیشتن لەوەی کە کاردانەوەی ئێران چ دەبێت، کەمێک دژوار و تا ڕادەیەک نامومکینە.

من خۆم زۆر حەز بەوە دەکەم کە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ئێران ڕەوتێکی ئاسایی بە خۆوە بگرێت، بەڵام لەوەش تێدەگەم کە ڕێککەوتن لە گەڵ ئاوەها پرسێک بۆ ئێران زۆر دژوارە.

* ئایا گفتوگۆ و دانوستانەکانی ئەمریکا لە گەڵ کۆریای باکوور کاریگەرییەکی لە سەر بەرجام دەبێت؟

ـ گومان لەوە هەیە کە دانوستانەکانی ئەمریکا لە گەڵ کۆریای باکوور کاریگەریی لە سەر بەرجام هەبێت. گفتوگۆکان لە گەڵ کۆریای باکوور ساڵانێک درێژە دەخایێنێت و بە ئەگەری خۆرەوە زۆر ماندووکەر دەبێت.

ئەگەرچی ئەو دانوستانانە ناوەستێت، بەڵام پێدەچێت لە گەڵ درێژخایاندنی ئەو گفتوگۆیانە، پێشکەوتنێکی گەورە و بەرچاو مسۆگەر نابێت و تەنیا کاتبەر دەبێت و زەمانێکی زۆری بۆ تەرخان دەدرێت.

News Code 20203

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =