تورکیا:

زیندانی هەتایی بۆ بکوژی ٨ هاووڵاتیی تورک لە ئەڵمانیا کەمە

ناسەی هەواڵ: 4344625 -
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ناڕەزایەتیی هەمبەر بە حوکمی زیندانی هەتایی بۆ بکوژی ٨ هاووڵاتیی تورک لە ئەڵمانیا دەربڕی و ئەو حوکمەی بە کەم زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ناڕەزایەتیی بۆ حوکمی زیندانی هەتایی دەزگای دادی ئەڵمانیا بۆ گرووپێکی نیۆنازی و بکوژی ٨ هاووڵاتیی تورک دەربڕی و ئەو حوکمەی بە کەم زانی.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەو بەیاننامەیدا، حوکمی زیندانی هەتایی بۆ سزای گرووپی نیۆنازیی "NSU" (نەیشناڵ سۆشیالیستی ژێرزەوینی) و بکوژی ١٠ کەس و لەوان ٨ هاووڵاتیی تورک لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٧ی زایینی لە ئەڵمانیای بە کەم زانی و ناڕەزایەتیی خۆی لەوبارەیەوە دەربڕی.

لە بەیاننامەکەدا بە ئاماژە بەوەی کە ڕەوتی دادوەریی دۆسیەی ئەندامانی ئەو گرووپە و لایەنگرانیان پاش تێپەڕ بوونی ٥ ساڵ ئەمڕۆ کۆتایی پێ هاتووە، هاتووە: تورکیا و ئەڵمانیا ئەو جەنایەتەیان بە گەورەترین چالاکیی تیرۆریستیی ڕەگەزپەرەستانە لەو وڵاتەدا پاش شەڕی دووهەمی جیهانی زانیوە و لە نزیکەوە پەیجۆری ڕەوتی دۆسیەکە بوون.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش داوە: زیندانی هەتایی بۆ تاوانباری سەرەکی و زیندانی تەعزیری  سزادەرانە بۆ ٤ کەسی دیکەی دۆسیەکە کەمە. ئەو حوکمە تەواو ڕەهەندەکانی پشت پەردەی جەنایەتگەلی NSU و پەیوەندییە نهێنییەکانیانی ڕوون نەکردۆتەوە و تاوانبارانی سەرەکی ئاشکرا نەبوونە.

شایانی باسە "بێئاتە چەپە" و ئەندامانی دیکەی "NSU" (نەیشناڵ سۆشیالیستی ژێرزەوینی) بەوە تاوانباران کە لە مەودای ساڵەکانی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٧ی زایینی ١٠ کەس و لەوان ٨ هاووڵاتیی بە ڕەچەڵەک تورکیان لە ئەڵمانیا کوشتووە. ئەو گرووپە هەروەها دوو بۆمب دانەریی لە شاری کۆڵن-ی ئەڵمانیا ئەنجام داوە.

ئەو پرسە لە ٤ی نوامبێری ٢٠١١ی زایینی ئاشکرا بوو و ئۆوە بۆرنهارت و ئۆوە مۆندلۆز دوو بکۆژ و تاوانباری ئەو دۆسیە پاش هێرشی چەکدارانە بۆ سەر بانکێک و بەر لە دەستگیر کران خۆیان کوشت.

ئەو دۆسیە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە لە دادگەی مۆنیخ لێک دەدرێتەوە. بێئاتە چەپە تاقە تۆمەتباری زیندووی ئەو دۆسیە چەند رۆژ بەر لە دەستگیر کرانی، دوا یانەی بە کار هێنراو لە لایەن ئەو گرووپە تیرۆریستییەی ئاگر دا.

ناردنی بۆچوون

1 + 14 =