پەیامی رێبەری بۆ پووتین دەرفەتێکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە هاوبەشەکان

یاریدەدەری باڵای سەرۆکی مەجلیس، پەیامی رێبەری بۆ سەرۆک کۆماری ڕووسیای بە دەرفەتێکی لەبار زانی لە بەردەم هەر دوو وڵات لە پێناو ساماندانی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و گەمارۆ هاوبەشەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەنگ و ڕەنگ، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: بە ئاوردانەوە لە ئەزموونی ٦ ساڵەی دانوستانی بەردەوام لە گەڵ ڕووسەکان، ئەگەرچی خەڵکی یادەوەرییەکی خۆشیان لە پەیوەندی لە گەڵ یەکێتی سوڤیەت نییە، بەڵام لە گەڵ ڕووسیای سەردەمی پووتین ئەزموونی سەرکەوتووانەی هاوکاریمان لە سووریا لە دژی تیرۆریزم بووە.

ناوبراو ئەزموونی سەرکەوتووانەی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆ ستەمکارانەژانی ئەمریکات بە دەسکەوتێکی دیکەی پەیوەندی لە گەڵ ڕووسیا وەسف کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتیشی: بەو هۆیە و بە پێی ئەزموون گفتوگۆی ڕاشکاو لە گەڵ بەرپرسانی ڕووسیا لە باڵاترین ئاست و ڕاگۆڕینەوەکان دەتوانی یارمەتیی نزیکبوونەوەی ڕوانگەگەلی دوو وڵات، دۆزینەوەی رێکارگەلی گونجاو بۆ تۆکمەی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچە و بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی هەڵەی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بدات.

ناوبراو جەختی کرد: پەیامی رێبەری باڵا کە بڕیارە کاتژمێر ١٢:٣٠ی نیوەڕۆی پێنج‌شەممە لە رێگەی بەڕێز ویلایەتی بە مسکۆ ڕاگەیێندرێت، لە هەلومەرجی ئێستادا دەتوانێ وەک دەرفەتێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوو وڵات لە گەڵ هەڕەشە و گەمارۆ هاوبەشەکان ئاوری لێ بدرێتەوە.

ئەو دیپلۆماتە سەبارەت بە کاریگەریی هاوکاریگەلی ئێران و ڕووسیا لە بێ ئاکام کردنی هەڕەشەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی، ڕوونی کردەوە: هەندێک و لەوان تاقمێک لە لایەنە ناوخۆییەکانی ڕووسیا و هەروەها چەندین وڵاتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەوڵ دەدەن کە تەنگەژە بخەنە نێوان تاران و مسکۆ.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕاشیگەیاند: ئەوە لە کاتێکدایە کە بۆچوون و بڕیاری ستراتژیکیی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕووسیا لە باڵاترین ئاستدا پێداگرن لە پەرەدان بە هاوکارییەکان و درێژەدان بە نمانەی هاوکاریی هاوبەش لە سووریا و نمانەگەلی دیکە و ئەوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پرسگەلی هاوپەیوەند بە ئاسایش، ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچە و لە بواری پەیوەندییە دوو لایەنەکان.

یاریدەدەری باڵای سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی هەروەها ئاماژەی بە هەواڵە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە پلانی سەفەری نەتانیاهۆ بۆ مسکۆ کرد و وتیشی: بە گوێرەی هەواڵەکان لەو سەفەرەدا بڕیارە ئەو بەرپرسەی ڕژیمی زایۆنی لە دیدار لە گەڵ پووتین، ڕووسیا بە هەوڵدان بۆ دەرکردنی ڕاوێژکارانی سەربازیی وڵاتەکەمان لە سووریا ڕازی بکات.

عەبدوڵڵاهیان جەختیشی کرد: لەوبارەوە ڕاشکاوانە وتراوە کە ئەو پرسە دەروەستی بە تاران – دیمەشق هەیە و پەیوەستە بە ئاسایشی نیشتمانی – ناوچەیی دوو وڵات و هیچ لایەنێک بۆی نییە لەوبارەیەوە دەستێوەردان بکات.

News Code 20196

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =