ئەردۆغان:

ژینۆسایدی سێربێرنیتسا بە بەرچاوی ئەورووپاوە ڕووی دا

ناسەی هەواڵ: 4344568 -
سەرۆک کۆماری تورکیا ژینۆسایدی سێربێرنیتسای بە یەکێک لە شەرمەزارانەترین تراژێدییەکانی مێژوو زانی و ڕایگەیاند کە بۆ پێشگری لە دووپاتەبوونەوەی جەنایەتگەلێکی لەو چەشنە، پێکەوە هەوڵ دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە بۆنەی ۲۳هەمین ساڵوەگەری کۆمەڵکوژیی موسڵمانان لە سێربێرنیتسا ڕایگەیاند: ژینۆسایدی سێربێرنیتسا لە شەرمەزارانەترین تراژێدییەکانی مێژووە.

اوەۆک کۆماری تورکیا لە میانەی بەشداریی لە کۆبوونەوەی سەرۆک وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە برۆکسێلی پایتەختی بەلژیکا، لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: ٢٣ ساڵ لەوە پێش بە بەرچاوی ئەورووپا ژینۆسایدی سێربێرنتیسا وەک یەکێک لە شەرمەزارانەترین تراژێدییەکانی مێژوو ڕووی دا.

ڕاشیگەیاند: لە خودای مەزن بۆ برایانی شەهیدم لە بۆسنیا و هەزرەگوین ڕەحمەت و بەخشین دەخوازم و پێویستە بۆ پێشگری لە دووپاتەبوونەوەی جەنایەتگەلێکی لەو چەشنە، پێکەوە هەوڵ دەدەین.

شایانی باسە خەڵکی سڤیلی بۆسنیایی کە پاش داگیرکرانی شاری سێربێرنیتسا لە لایەن سێربەکانەوە بە فەرماندەیی راتکۆ ملادیچ لە ١١ی جووڵای ١٩٩٥ پەنایان بردە بەر سەدان هێزی هولەندای سەر بە هێزەکانی پارێزەری ئاشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە لایەن سەربازانی هولەنداییەوە ڕادەستی سێربەکان کران. سێربەکانیش زیاتر لە ٨ هەزار پیاوی بۆسنیاییان لە ناوچەگەلی جەنگەلی، کارگەکان و هۆمارەکان کوشت.

ڕۆفاتی بۆسنیاییە کوژراوەکان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا ناشتران و بە پێی ڕێوڕەسمی ساڵانە ڕۆفاتە دۆزراوەکان پاش تاقیکاری ژێنێتیک و ناسینەوەی شوناسیان ١١ی جووڵای لە مراسیمێکدا لە گۆڕستانی پۆتوچاری لە گۆڕی جودا و تایبەتیدا ئەسپاردە دەکرێن.

ناردنی بۆچوون

6 + 0 =