دیاری ترامپ بە دەستی سەرۆکی کۆریای باکوور نەگەیشتووە

ناسەی هەواڵ: 4344380 -
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەی ناتۆ ڕایگەیاند کە دیارییەکەی بە دەستی سەرۆکی کۆریای باکوور نەگەیشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاسۆشیەتد پرێس، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەڕاوێزی کۆ بوونەوەی ناتۆ ڕایگەیاند کە دیارییەکەی بە دەستی سەرۆکی کۆریای باکوور نەگەیشتووە.

۳ ڕۆژ بەر لە ئێستا مایک پەمپەێۆ سەردانی کۆریای باکووری کرد بڕیار بوو دیاری ترامپ کە کاستێکی مۆسیقا بوو ڕادەستی کیم جۆنگ ئون بکات، ئەم کاستە ملۆدییەکی بە ناوی پیاوی مووشەکی تێدایە.

بە پێی زانیارییەکان لە میانەی دیداری ترامپ و کیم جۆنگ ئۆن، باسی پیاوی مووشەکی کراوە. ترامپ بە کیم جۆنگ ئونی وتووە ئایا ملۆدی پیاوی مووشەکیت بیستووە؟ ئەویش وتوویەتی نا.

ترامپ ساڵی ڕابردوو کاتێک لە دژی سەرۆکی کۆریای باکوور تویتی نووسی، ڕایگەیاند کە کیم جۆنگ ئۆن پیاوی مووشەکییە. ترامپ ئەم کاستە مۆسیقایەی بە پەمپەئۆ داوە تاکوو ڕادەستی کیم جۆنگ ئونی بکات.

ترامپ هەروەها وتی دیارییەکی دیکە بۆ سەرۆکی کۆریای باکوور دەنێرم.

شایانی باسە ماوەی چەند مانگێکە کە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور دوای ۷۰ ساڵ دژایەتی بەرەو باش بوونەوە دەچێت. ئەم پەیوەندیانە هێشتا لە دۆخێکی تەم و مژایی دایە.

ناردنی بۆچوون

8 + 2 =