بە هۆی ڕووداوی هات و چووی دوێنێ شەو؛

پەیامی سەرەخۆشی لاریجانی بۆ خەڵکی سنە

ناسەی هەواڵ: 4344307 -
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە میانەی پەیامێکدا پرسە و سەرخۆشی ڕووداوی نەوتکێشەکەی سنەی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عەلی لاریجای بە هۆی ڕووداوی هات و چووی نێوان نەوتکێشێک و پاسێک کە بووە هۆی کوژرانی ۱۱ کەس لە سنە پرسە و سەرە خۆشی خۆیی ڕاگەیاند.

دەقی پەیامەکەی لاریجانی بەم شێوە بڵاو بووەتەوە؛

ڕووداوی پێکادانی نێوان نەوتکێشێک و پاسێک کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی  ژمارەیەک لە هاوڵاتیان، غەمبار و پەشێوی کردم.

لەگەڵ خەم وپەژارەدا پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی گیان بەخت کراوەکان دەکەم، هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە دەخوازم.

ناردنی بۆچوون

9 + 2 =