٦ کوژراو بریندار بە هۆی هێرش بۆ سەر کێگەکانی کەرکووک

مێدیا عێراقییەکان هەواڵیان دا کە بە هۆی هێرشی ئەندامانی داعش بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی شاری دوبز لە کەرکووک دوو کەس کوژراون و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە شەفەق نیوز،  ژمارەیەک تیرۆریستی داعشی هێرشیان کردە سەر چا نەوتەکای شارۆچکەی دوبز لە کەرکوک.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کاتژمێر ۱۱:۴۵ شەوی ڕابردوو ژمارەیەک داعشی هێرشان کردە سەر ژمارەیەک پاسەوانی چا نەوتییەکانی دوبز لە ڕۆژئاوای کەرکووک.

لەم هێرشە دوو پاسەوان کوژراون و ٤ کەسی دیکەیان بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی دوبز کراون.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕاپۆرتیان دا کە تیرۆریستێکی خۆکوژ بەیانی ئەمڕۆ ویستوویەتی خۆی لە ناو هێزە ئەمییەکانی شارۆچکەی دوبز بتەقێنێتەوە کە هێزەکای پۆلیس توانیانە ئەم تیرۆریستە لە کاتی هێرش کردن بکوژن و فریا نەکەوتووە خۆی بتەقێنێتەوە.

News Code 20185

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =