تڕانزیتی نەوت لە تەنگەڵانی هۆرمۆز ڕاناوەستێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ سکای نیوزی عەرەبی پاگەندەی کرد: واشنتۆن پێبەندە بە گواستنەوەی دەریایی لە ڕێچکەی تەنگەڵانی هۆرمۆز لە کەنداوی فارس بۆ سەرتانسەری جیهان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سکای نیوز، مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە ئێران هەڕەشەیە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و سیاسەتی واشنتۆن ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم هەڕەشانەیە.

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا ڕایگەیاند گەر بەر بە هەناردە کردنی نەوتی ئێران بگیردرێت، نەوتی جیهانیش ڕادەگیردرێت. چاودێڕانی سیاسی ئاماژەیان کرد کە مەبەستی ڕۆحانی داخستنی تەنگەلانی هۆرمۆز بووە. هەر لەمبارەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد: واشنتۆن پێبەندە بە گواستنەوەی دەریایی لە ڕێچکەی تەنگەڵانی هۆرمۆز لە کەنداوی فارس بۆ سەرتانسەری جیهان.

ئەو سەبارەت بەیەمەن وتی: هێرشە مووشەکییەکانی ئەنسارۆڵا بۆ سەر عەرەبستان ئەمنیەتی ناوچەکە دەخاتە مەترسی. هاوکاری هاوپەیمانەکانمان دەکەین تاکوو دەستێوەردانەکانی ئێران لە یەمەن و سووریا ڕابگیردرێت. ئامانجی ئێمە لە گاماڕۆکان خەڵکی ئێران نییە و ئامانج حکومەتی ئێرانە. ئێمە دەمانەوێت بەر بە بودجەیەک بگرین کە تاران بۆ کارەکانی لە ناوچەکە سەرفی دەکات.

پەمپەئۆ سەبارەت بە سووریا رایگەیاند: دۆخی باشووری سووریا خراپە و دەبێت بۆ ئەم وڵاتە بە ڕێکارێک بگەین کە وڵامی هەموو تاقمە سوورییەکان بداتەوە. دانوستانی ئاشتی سووریا دەبێت کۆتایی بە شەڕ بێنێت و ببێتە هۆی گەڕانەوەی ئاوارەکان و نووسینەوەی یاسایەکی نوێ بۆ ئەم وڵاتە. واشنتۆن و ڕووسیا لە باکووری سووریا ڕێککەوتنی ئاگربڕیان هەبوو کە رووسیا پێشێلی کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووبارەی کردەوە کە گەماڕۆ نەوتییەکانی ئێران لە ٤ی نۆڤامبرەوە جێبەجێ دەکرێت و کڕینی نەوت لە ئێران پێشێل کردنی یاساکانی واشنتۆنە. ئێران دەبێت بزانێت تاکوو نەبێتە وڵاتێکی ئاسایی دۆخی ئابووریی چاک نابێتەوە. 

وتیشی: بەرجام دەبووە هۆی ئەوەی ئێران دەستی بە بۆمبی ناڤۆکی بگات. ئەمریکا و ئەورووپاییەکان لە دوای گەڵاڵەیەکی نوێن تاکوو پلانی ناڤۆکی ئێران ڕابگرێت.

پەمپەئۆ لە کۆتایدا جەختی کرد:واشنتۆن بە هاوکاری عەر۷بستان و ئیمارات توانیەتی دەستێواردانی ئێران لە یەمەن کەم بکاتەوە. ئێران دەبێت بزانێت کە تێچووی دەستێوەردانەکانی یەکجار زۆر دەبێت.

News Code 20184

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =