حەیدەر عەبادی:

تیرۆریستەکان هیچ جێگایه‌کیان له‌ عێراقدا نییه‌

ناسەی هەواڵ: 4343834 -
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد: تیرۆریستەکان لە عێراق جێگەیان نابێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد: تیرۆریستەکان لە عێراق جێگەیان نابێتەوە.

ئەو زیادی کرد: ئۆپراسیۆنی تۆڵە سەندنەوەی خوێنی شەهیدانی عێراق لە کەرکووک لە دژی پاشماوەکانی داعش دەستی پێ کردووە و تاکوو ئێستەش ئەنجامی باشی هەبووە.

عەبادی سەبارەت بە دۆخی سووریا جەختی کرد: ناکۆکییەکان لە سووریا دەبێتە هۆی چالاک بوونی داعشییەکان و گەڕانەوەی دووبارەیان، ئەمەش مەترسییە بۆ سەر سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا.

شایانی باسە داعش لە عێراق شکستی خواردووە، بەڵام ئۆپراسیۆنی لەناو بردنی پاشماوەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە درێژەی هەیە.

ناردنی بۆچوون

5 + 13 =