عەرەبستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای دژی ئێران تۆمار کرد

پاوشایی سعوودییە بە بیانۆی ئەوەی ئێران سنووری ئاویی و کێڵگە نەوتییەکانی عەرەبستانی پێشێل کردووە، لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای تۆمار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی ئۆردوو پۆینت، دەوڵەتی عەرەبستان پاگەندەی کردووە کە تاران بەردەوام سنوورە ئاویی و کێڵگە نەوتییەکانی لە دەریا بە بەلەم و کەشتی شکاندووە، هەر بەم بۆنەوە ڕیاز لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای لە سەر ئێران تۆمار کرد.

عەبدوڵا بن یەحی موعەلمی، نوێنەری سعوودییە لە نەتەوە یەکگرتووەکان پاگەندەی کرد کە سەرەڕای ناردنی نامەی ناڕەزایەتی بۆ دەوڵەتی ئێران و سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێران بەردەوام لە ڕێگەی بەلەم و کەشتییەکانی سنوورە ئاوییەکانی ڕیازی پێشێل دەکات.

ئەو لە درێژەدا جەختی کرد لە سەر گرنگی دانی بەرپرسانی سعوودییە بەم بابەتە کرد و وتی: دەوڵەتی عەرەبستان هەر جۆرە زیانێک کە لەم بابەتە دروست بێت، لە چاوی ئێران دەیبینێت و تاران بە بەرپرس دەزانێت.

موعەلمی هەروەها لە سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد تاکوو ئەم یادداشتە وەک بەڵگەیەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار بکات.

News Code 20177

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =