یەکیتی نیشتمانی هەڵوێستێکی نوێ هەمبەر بە عەبادی دەگرێتە بەر

شکست هێنانی حزبگەلی سوننە لە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی یەکپارچە و ڕەزامەندیی یەکێتی نیشتمانی لە گەڵ هەڵبژاردنەوەی دووبارەی حەیدەر عەبادی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گرینگترین ڕووداوە سیاسییەکانی ئەوڕۆی عێراق بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بەغدا توودەی، یەکێک لە رێبەرانی یەکگرتوویی هێزە عێراقییەکان لە بێ ئەنجامبوونی دیداری گرووپگەلی سوننە لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو هەواڵی دا.

مەتشەر سامەرایی ڕایگەیاند: دیدارە ئەنجام دراوەکانی نێوان گرووپگەلی سیاسیی سوننە لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو تەنیا بۆ ڕاگۆڕینەوە بووە و ڕێککەوتن و لێکگەیشتنێک بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی یەکپارچە مسۆگەر نەبوو.

ڕاشیگەیاند: کەس نازانێت کە پاش بژاردنەوەی دەستیی دەنگەکان چ ڕوو دەدات. پرێنسیپی گرینگ لە پێکهێنانی هاوپەیمانی و دەوڵەتی نوێ پشتڕاست کردنەوەی ئەنجامی بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە لایەن دادگەی فیدراڵەوەیە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە میدیاگەلی عێراقی لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو لە هەوڵ و جموجۆڵی نێوان گرووپگەلی سوننە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیی یەکپارچە هەواڵیان دابوو.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەگەلی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕەزامەندیی ئەو حزبە بۆ هەڵبژاردرانەوەی دووبارەی حەیدەر عەبادی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق هەواڵیان دا.

News Code 20171

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =