لێدوانی ئەمینداری ناتۆ سەبارەت بە توانستی مووشەکیی ئێران

ئەمینداری گشتیی ناتۆ لە لێدوانێکدا بۆ شاردنەوەی بڕیارەکانی ئەو ڕێکخراوە لە دژی ڕووسیا،پاگەندەی کرد کە پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری هەمبەر بە مووشەکەکانی ئێران، توانستی مووشەکیی خۆی بەرزتر دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری (ناتۆ) لە ساڵانی ڕابردووەوە بۆ ئەوەی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە بەرامبەر ڕووسیادا نەوەستێت، پاگەندەی دەکرد کە پلانی پەرەدان و خۆڕاکێشان بۆ رۆژهەڵات بۆ کۆنتڕۆڵی ئێرانە و تەنانەت جۆرج بووش سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ئیدعای دەکرد کە ئامانج لە جێگر کردنی سیستەمی مووشەکیی ئەمریکا لە ئەورووپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توانستی مووشەکیی ئێران و کۆریای باکوورە، بەڵام ڕووسیا لای وایە کە ئەو هەنگاوانەی ناتۆ و ئەمریکا تەنیا بە مەبەستی کۆنتڕۆڵی مسکۆ ئەنجام دەدرێت.

هەر لەو پەیوەندییەدا ئەمڕۆ یێنس ستولتنبێرگ ئەمینداری گشتیی ناتۆ لە وتووێژ لە گەڵ "ئێنتر فەکس" لە وەڵامی پرسێارێک سەبارەت بە بووژانەوەی هەڕەشەی ئێران پاش دەرچوونی ئەمریکا لە لە بەرجام و ئەگەری شکست هێنانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: ئەو ڕێککەوتنە سەبارەت بە پلانی ناڤۆکییە، نەک مووشەکی. ئەگەرچی ئەمریکا لە بەرجام چۆتە دەرێ، بەڵام تەواو وڵاتانی ئامادەبووی ئەو ڕێککەوتنە کۆکن لە سەر ئەوەی کە نابێ ئێران بۆمبای ئەتۆمی بەرهەم بێنێت.

ئەمینداری گشتیی ناتۆ لە درێژەدا ئاماژەی بە توانستی مووشەکیی ئێران کرد و ئیدعاشی کرد: مووشەکە بالیستیکەکانی ئێران هێشتاش بۆ ناتۆ جێی نیگەرانین. ئێران بەردەوامە لە پەرەدان و تاقی کردنەوەی مووشەکە بالیستیکەکان کە توانای گەیشتن بە خاکی هاوپەیمانانی ئەورووپیی هەیە. لە بەرامبەردا ناتۆش درێژە دەدات بە بەرزکردنەوەی توانستی بەرگرانەی مووشەکیی خۆی بۆ بەرگری لە هاوپەیمانانی لە بەرامبەر مووشەکگەلی بالیستیکیی ئێران.

ڕاشیگەیاند کە بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشە درێژ خایەنەکان، ناتۆ بەردەوامە لە سەرمایەدانەریی درێژ خایەن لە پێناو دابین کردنی دەسەڵاتی بەرگریی خۆی.

News Code 20168

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =