کێبەرکێی مەلە لە ئاوە سروشتییەکانی ئێران لە زرێباری مەریوان

نۆهەمین خولی کێبەرکێی مەلە لە ئاوە سروشتییەکانی ئێران لە دوو بەشی لاوان و گەورە ساڵان لە زریاچەی زرێباری کوردستان دەستی پێ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئێدارەی لاوان و وەرزشی کوردستان، ئەمڕۆ بەیانی نۆهەمین خولی کێبەرکێی مەلە لە ئاوە سروشتییەکانی ئێران لە دوو بەشی لاوان و گەورە ساڵان لە زریاچەی زرێباری کوردستان دەستی بە کار کرد.

ئەم کێبەرکێیانە بە بەشداری ٦۰ مەلەوان لە ۱۱ پارێزگای ئێران دەستی بە کار کردووە و پنج کێلۆمەتر لە درێژایی ئاوی زرێبار مەلەی تێدا دەکرێت.

یانەی کوردستانیش بە دوو بەشی لاوان و گەورە ساڵان بەشداری کردووە.

کێبەرکێی مەلەوانی ئاوە سرووشتییەکای ئێران خولی نۆهەمیەتی کە لە زرێباری ەریوان بەڕێوە دەچێت.

News Code 20165

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =