دەستگیر کردنی چەند کەسێکی سەر بە مێدیا بیانییەکان لە باشووری ئێران

لە ئۆپراسیۆنێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان چەند کەسێکی سەر بە مێدیا بیانییەکان دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە سیستان و بەلوچستان، بڕێک مێدیا وپەیجی ئینترنتی دژبەرەکانی ئێران لە سیستان و بەلوچستان ژمارەیەک لاوی ئێرانیان لە خۆیان کۆ کردبووەوە و هەواڵی درۆ و بێ بنامایان بڵاو دەکردەوە و بیروڕای خەڵکیان بەم کارە تێک دەدا.

 ناوەندی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سیستان و بەلوچستان بە مەبەستی جێگیر کردنی سەقامگیری و ئەمنیەتی زیاتر و یەکگرتووی خەڵکی ناوچەکە بەدوادا چوونی بۆ ئەم بابەتە کرد و سەرپەلی ئاژاوەگێڕەکانی ئەم دواییەی لەم پارێزگایەی ئێران دەستگیر کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەندامانی ئەم گرووپانە لە چەندین شار ناسران و دستگیر کران و بە زوویی زانیاری زیاتر لە سەر ئەم بابەتە بڵاو دەکرتەوە.

News Code 20159

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =