ئەمریکا کۆمپانیایەکی گەشتیاری ئێرانی گەماڕۆ دا

وەزارەتی داراریی ئەمریکا کۆمپانیایەکی گەشتیاری ئێرانی بە هۆی هاوکاری کردن لەگەڵ کۆمپانیای ئاسمانیی ماهان لە تاران گەماڕۆ دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وەزارەتی داراریی ئەمریکا کۆمپانیایەکی گەشتیاری ئێرانی لە مالزیا گه‌مارۆ داوه‌ بە هۆی هاوکاری کردن لەگەڵ کۆمپانیای ئاسمانی ماهان.

بە پێی لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکایی ئەم کۆمپانیایە کە لە کوالالامپوری پایتەختی مالزیا ئیشی دەکرد بە هۆی پەیوەندی بە ماهانەوە ئابلۆقه‌ی خراوه‌ته‌ سه‌ر.

لە ڕاگەیندراوی وەزارەتی دارایی ئەمریکا هاتووە: وەزیری دارایی ئەمریکا زۆر ڕوون لە بەرانبەر ڕۆڵی کۆمپانیای ئاسمانیی ماهان وەستاوە، ئەم کارەی ئێمە هەموو شت بۆ کۆمپانیاکانی دیکە ڕوون دەکاتەوە کە دەبێت پەیوەندی بە هێڵی ئاسمانی ئێرانەوە نەکەن.

ستیڤ مەنووچین، وەزیری دارایی ئەمریکا هەڕەشەی کرد: هەموو ئەو کۆمپانیانەی لەگەڵ ماهانی ئێران پەیوەندیان هەیە و کار ئاسانی بۆ دەکەن دەبێت بە ڕوونی بزانن باج و سزای ماڵی زۆر بۆ ئەم کارە دەدەن.

News Code 20155

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =