ڕێککەوتنی ٣ وڵاتی ئەورووپی لە سەر بازرگانی لە گەڵ ئێران بە بێ دۆلار

وەزیری درەوەی ڕووسیا لە ڕێککەوتنی وڵاتانی بریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا بۆ پێکهێنانی ڕەوتی بازرگانی بە بێ دۆلار لە گەڵ ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشادتوودەی، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە سێ وڵاتی ئەورووپی واژۆ کەری بەرجام واتا فەرەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا بە پاراستنی بازرگانی لە گەڵ ئێران بە بێ پێویست بوونی دۆلار ڕێککەوتوون.

بە پێی وتەکانی لاڤرۆف، ئەو رێککەونە بریتیە لە کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان و وڵاتانی ئەورووپی خەریکی دروست کردنی میکانیزمێکن بۆ پاڵپشتی لە کۆمپانیاکانی خۆیان لە دانوستان لە گەڵ ئێران لە گەمارۆکانی ئەمریکا.

لاڤرۆف لە درێژەدا وتی: هەمووی ئێمە لە گەڵ پرسە ڕێککەوتوون کە گەمارۆکانی ئەمریکا سیاسەتێکی نایاسایی و قبووڵ نەکراوە. بەڵام بە دڵنیاییەوە دەتوانرێت بگۆڕدرێن و بەو هۆیەوە بە ئەندازەی پێویست کێشە لە کەشی بازرگانی، ئابووری و سیاسەت بوونی هەیە.

News Code 20147

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =