هەڵبژاردەی زۆرانی میرمنداڵانی ئێران پلەی یەکەمی جیهانی مسۆگەر کرد

هەڵبژاردەی زۆرانی میرمنداڵانی ئێران بە دوو مدالیای زێڕ، دوو مێدالیای زێو و دوو مێدالیای بڕونز بووە پاڵەوانی کێبەرکێیە جیهانییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کێبەرکێی زۆرانی میرمنداڵانی جیهان لە ڕۆژانی ۱٥ تاکوو ۱۷ی پوشپەڕ لە شاری زاگربی کڕۆواسی بەڕێوە چوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەمیر حسەین خوانساری و محەمەد نوسرەتی لە کێشی ٥٥ و ۹۲ میدالیای زێڕ، سەجاد عەباس پوور و شاهین بەداغی لە کێشی ٤٨ و ٦۰ کیلو میدالای زێو و حسەین قاسمی و محەمەد ناقوسی لە کێشی ٦٥ و ٨۰ کیلۆ میدالیای بڕۆنزیان بە دەست هێنا.

بەم میدالیانە هەڵبژاردەی زۆرانی میرمنداڵانی ئێران بە ۱۳۰ خاڵ بووە یەکەم و هەڵبژاردەی ڕووسیا و تورکیا بە ۱۰٦ و ۹۱ خاڵ بوونە دووهەم و سێهەم.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە هەڵبژاردەی زۆرانی  میرمنداڵانی فەرەنگی ئێرانیش پێشتر بووە پاڵەوانی جیهان و بۆ سێهەم جارە کە میرمنداڵانی ئێران لە پلەی یەکەمی جیهان وەدەست دێنن.

شایانی باسە کە وەرزشوانانی ئێران لە وەرزشی زۆران  پلەی جیهانی زۆریان هەیە و هەر ساڵ چەندین میدالیای جیهانی مسۆگەر دەکەن.

News Code 20142

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =