ستراتیژی داعش چی دیکە داگیرکاری نییە/هەوڵ بۆ بووژان و گەڕانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی سوفان، گرووپی تیرۆریستی داعش لە هەوڵ بۆ گەڕانەوە و بووژاندنەوە خۆی، لە ڕێکار و پلانەکانی پێش ساڵی ٢٠١٤ واتا پێش لە ڕاگەیاندنی خەلافەت کەڵک وەردەگرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- گرووپی نێودەوڵەتی- ئەم ڕۆژانە داعش لە راستیدا  گرووپێکی تیرۆریستیە کە لە لاوازترین دۆخی خۆیدایە.

ئێستا گرووپی تیرۆریستی داعش زۆربەی ناوچە و دەسەڵاتەکانی لە عێراق و سووریا لە دەست داوە و بە پێی بڕێک ئامار، ژمارەی ئەندامانی ئەو گرووپە گەیشتووەتە کەمتر لە ٣ هەزار کەس.

ئێستا ڕاپۆرتێکی ڕۆژاوایی باس لە هەوڵی داعش بۆ بووژانەوە و گەڕانەوە دەکات.

لە راپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی سوفان، وتراوە کە داعش لە هەوڵدایە بۆ گەڕانەوەی خۆی بۆ گۆڕەپان، ئامانجەکەی بۆ گەڕانەوە بۆ ساڵی ٢٠١٣ داناوە. ئەوە هەر ئەو ساڵەیە کە داعش لە قەبارەی گرووپی تیرۆریستی قاعیدەی عێراق چالاکی دەکرد و ئامانجی خۆی لە سەر کوشتنی خەڵک و هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق دانابوو.

بەم حاڵەوە داعش بە خێرایی توانی ناوچەگەلێک لە عێراق و پاشان سووریا کۆنترۆڵ بکات و لە ساڵی ٢٠١٤ خەلافەتەکەی لە موسڵ ڕابگەیێنێت.

بەڵام تەمەنی خەلافەتی داعش زۆری نەخایاند و ئێستا کە لە ساڵی ٢٠١٨ داین، داعش زیاتر لە گرووپێکی تیرۆریستی چالاکی وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی لە سێبەر بەڵام هەڕەشەکەر ماوەتەوە.

بەم حاڵەوە هەوڵی داعش بۆ گەڕانەوە بۆ ساڵی ٢٠١٣ بە پێی پلانگەلێک ئەنجام دەدرێت کە ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ئەو ساڵەدا بەدوایەوە بوو. لە ئەو ساڵەدا داعش کە بە ناوی قاعیدەی عێراق دەناسرا، بە ئەندامگیری و پلانی بانگەشەیی کەمپەینێکی بۆ ئازاد کردنی هەزاران ئەندامی خۆی لە زیندانی  عێراق خستە ڕێ و لە ئەم کەمپەینەدا بە هان دانی ئەندامەکانی بۆ کوشتنی سەربازان و ئەفسەرانی پۆلیس توانی کەشی ترسی پێویست لە نێو هێزە ئەمنییەکان دروست بکات.

ئێستاش داعش ئەگەرچی لە بەراورد لە گەڵ ڕابردوو خاوەن هێزێکی کەمە، بەڵام وەکوو ساڵانی پێش لە دامەزرانی خەلافەت لە موسڵ، پلانی بۆ داگیر کردنی دووبارەی وڵاتان لە سەر زۆر کردنەوەی هێرش و کاری تیرۆریستی بە تایبەت لە دژی هێزە ئەمنییەکان نییە و لە بڕێک پارێزگا و ناوچەکان کە بە ڕای خۆی بەستێنی ئەندامگیری هەیە گرووپی بچووک پێک دێنێت.

بە ڕای نووسەرانی ئەم ڕاپۆرتە، کوشت و کوشتاری هێزە ئەمنییەکان یەکێک لە ئاسان ترین و لە هەمان کاتدا کاریگەرترین شێوەیەکە کە داعشییەکان لە دۆخی ئێستا کە خاوەن هێزی پێویست نین، شوێن دەگرن تا لەم رێگایەوە بتوانن خۆیان ڕابگەیێنن و ئەندامگیری نوێ درێژە بدەن.

پیتێر مندویل، مامۆستای زانکۆی جۆرج ماسۆن بە پشت ڕاست کردنەوەی ڕاپۆرتی سوفان دەڵێت: ئەگەرچی داگیرکاری دوبارەی شوێنەکان بۆ ئەندامانی داعش لە دۆخی ئێستا ئەگری نییە، بەڵام ئەو گرووپە تیرۆریستییە هەروا بەستێنی ڕێکخستنی بڕێک شۆڕشەکان و یا پەرەپێدان بە ناسەقامگیرییەکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەیە.

بە ڕای ئەو مامۆستایە دۆخەکە لە عێراق نەگۆڕاوە کە داعش بتوانێت بگەرێتەوە، بەڵام پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ئەگەر جەمسەری ببێتەوە و درزە ناوخۆییەکان دروست بێت دەتوانێت بەستێنێکی لەبار بێت بۆ هێز گرتنەوە دووبارەی بڕیک گرووپی تیرۆریستی بە تایبەتی داعش.

بە وتەی مندویل تا کاتێک کە کلیلی چاکسزی سیاسی و ئەمنییەتی لە دەستی دەوڵەتی ناوەندی عێراق بێت، ئەگەری جووڵە و ئەنجامی کاری تیرۆریستی داعش زۆر کەمە و پاوەجێی دۆخی دەوڵەتی بەغداش لە ئەم دۆخەدا مومکین دەبێت.

دەیڤید سترمان وەکوو کارناسی توندوتیژی و تیرۆریستیش رای هاوشێوەی ئەمەیان هەیە و لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ستراتیژی داعش بۆ گەڕانەوە و پەرەپێدان بە نائەمنی و ناسەقامگیری ناوچەیی لە ڕێگای کردنە ئامانجی هێزە ئەمنییەکانە و پێویستە  ئەو هەرەسانە جیدی بگیردرێت.

لە ڕاپۆرتی ناوەندی سوفان، ئپراسیۆنی تیرۆریستی ژانویە لە بەغدا نموونەیەک لە هەوڵی داعش بۆ خۆ راگەیاندن لە عێراق دێتە ئەژمار کە درێژەپێدانی دوور لە چاوەڕوانی نییە.

هەروەها بەشێکی گرنگ لە جووڵەکانی داعش لە سەرەتای بوونی خۆیانەوە لە عێراق لە ڕێگای چالاکی پڕوپاگەندەییەوە لە کەشی مەجازی و بوونی بەربڵاو لە ئینتێرنێت ئەنجام درا کە ئێستاکەش هەر ئەو ڕاگەیاندن و پڕوپاگەندیە لە لایەن سەرچاوەکانی سەر بە داعشەوە درێژەی هەیە. لە ڕاستیدا ئەگەرچی داعش لە عێراق و سووریا توان و بەستێنی خۆیان لە سەر زەوی لە دەست داوە، بەڵام بە پێی ئەو دۆخە زۆر لاوازە، میدیاکانی سەر بە داعش هەروا چالاکن و خەریکی بڵاوکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خۆیانن.

جگە لە ئەمەش بوونی پارەی دیجیتاڵ و کود بۆ دانراو لەوانە بیت کوئین ئەو بەستێنەی بۆ داعش دروست کردووە تا بتوانێت لە لایەن هاندەرە کاریگەرەکانی خۆیەوە لە سەرتانسەری جیهان پاڵپشتی بکرێت. بە قسەیەکی تر داعش بە شکستەوە لە عێراق و سووریا و دابەزینی ڕێژەی ئەندامەکانی خۆی لە هەوڵدایە تا پتەوی ڕێکخراوەیی خۆی بپارێزێت و ئەمەش نیشاندەری بەردەوامی هەڕەشە جیدییەکانە لە لایەن ئەو گرووپە تیرۆریستییەوە.

News Code 20141

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =