خەساری ٤٠ ملیۆن دۆلاری تۆتاڵ بە چوونە دەرەوە لە ئێران

تۆتاڵ بە چوونە دەرەوە لە پیشەی نەوت و گاز لە ئێران ٤٠ ملیۆن دۆلار زیانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تەلەڤیزیۆنی بی ئێف ئێم تی و فەڕەنسا، تۆتاڵ بە چوونە دەرەوە لە بازاڕی نەوت و گاز لە ئێران چل ملیۆن دۆلار زیانی کرد.

ئێران دوو مانگ مۆڵەتی داوەتە تۆتاڵ تا بەخشین لە گەمارۆکانی واشنتۆن وەربگرێت. ئەگەر وەرنەگرێت کۆمپانیای نەوتی گەورەی فەڕەنسەوی ئەبێ بەرهەمهێنان لە گۆڕەپانە گازییەکانی کەنداوی فارس بە جێ بهێڵێت.

پاتریک پویانە سەرۆکی لیژنەی بەرپرسان و کارگێری تۆتاڵ لە وەڵام بە پرسیارێک لە کەناڵی ئاڕ، تی، ئێڵ ڕایگەیاند: ئەو کۆمپانیایە چارەیەک جگە لە چوونە دەرەوە لە بازاڕی نییە.

ناوبراو وتی: ئێوە ناتوانن گرووپێکی نێودەوڵەتی چالاک(تۆتاڵ) کە لە ١٣٠ وڵاتی جیهان بەشداری هەیە، بە بێ دەست پێڕاگەیشتن بە دەزگای دارایی ئەمریکا ئیدارە بکەن. بەم پێیە یاسای ئەمریکا دەسەڵاتی بە سەر ئێمەوە هەیە و ئێمە ئەبێ ئێران بەجێ بهێڵین. کۆمپانیایەک وەکوو کۆمپانیای ئێمە ئەبێ یاسا جێ بەجێ بکات. هیوادارین ڕۆژێک بتوانین بگەرێنەوە ئێران.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بە وتەی پاتریک پویانە تۆتاڵ بە بۆنەی بەجێ هێشتنی گەڵاڵەکەیەوە لە ئێران ٤٠ ملیۆن دۆلار زیان دەکات. لە چاو تۆتاڵ کە ساڵانە پانزدە ملیار دۆلار سەرمایەدانەری هەیە کە ئەوە ڕەقەمێکی گەورە نییە. دوابەدوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی بەرجام گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران دووبارە گەڕاوەتەوە.

News Code 20139

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =