وەزیری کارەبا و لیژنەیەکی دەوڵەتی عێراق دێنە ئێران

دوابەدوای پچڕانی کارەبای هەناردەیی ئێران بۆ عێراق، وەزیری کارەبا و لیژنەیەک لە دەوڵەتی عێراق بۆ گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی ئێران سەردانی تاران دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە موازین نیوز، قاسم فەهداوی وەزیری کارەبای عێراق و لیژنەیەک لە دەوڵەتی ئەو وڵاتەوە بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە قەیرانی کارەبا سەدارنی ئێران دەکەن.

بە پێی ئەم هەواڵە ئەو سەفەرە دوابەدوای پچڕانی کارەبای هەناردەیی ئێران بۆ عێراق بە هۆی قەرزی زۆری ئەو وڵاتە ڕوو دەدات و بە مەبەستی گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی لەم بوارەوە ئەنجام دەبێت.

پێشتر ئەحمەد مووسا هاوئاهەنگ کەری وەزارەتی کارەبا و ئەنجومەنی پارێزگایی بەغدا بە هەواڵنێرەکانی وتبوو کە ئێران ‌هێڵی گواستنەوەی کارەبا بۆ عێراق کە ١٢٠٠ مگاوات کارەبای بۆ عێراق دەهەنارد، بچراندووە.

News Code 20135

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =