عه‌مار حه‌کیم جه‌ختی له‌ ڕۆڵی سه‌ره‌کی عێراق له‌ ناوچه‌که‌ کرد

سه‌رۆکی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق له‌ دیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی ترامپ له‌ هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ بە داعش جه‌ختی له‌ ڕۆڵی سه‌ره‌کی عێراق له‌ ئارام کردنه‌وه‌ و سه‌قامگیری و دانوستان له‌ نێوان وڵاتانی ناوچه‌که‌ کردەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فورات نیوز، عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ برێت مه‌ک گۆرک، نوێنه‌ری تایبه‌تی ترامپ له‌ هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه‌ داعش سه‌باره‌ت به‌ دۆخی عێراق و ناوچه‌که‌ و پێکهێنانی ده‌وڵه‌ی عێراق گفتوگۆی کرد.

عه‌مار حه‌کیم له‌م دیداره‌ جه‌ختی کرد که‌ ده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی عێراق له‌ ته‌نیشت لایه‌نێک که‌ ئۆپۆزیسیۆنی ده‌وڵه‌ت بێت و به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی لێبگرێت باشترین ڕێگه‌ چاره‌ بۆ قۆناغی ئێسته‌ی عێراقه‌.

جەختیشی له‌ ڕۆڵی سه‌ره‌کی عێراق له‌ ئارام کردنه‌وه‌ و سه‌قامگیری و دانوستان له‌ نێوان وڵاتانی ناوچه‌که‌ کردەوە.

مه‌ک گۆرک، نوێنه‌ری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاش له‌ دیدار له‌گه‌ڵ حه‌کیم وتی: واشنتۆن پشتیوانی له‌ هه‌رجۆره‌ هه‌نگاوێکی عێراق ده‌کات تاکوو ده‌وڵه‌تێک به‌ پێی خواستی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ بێته‌ سه‌رکار.

ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد که‌ وڵاته‌که‌ی هه‌موو وڵاتانی جیهانیش هان ده‌دات تاکوو یارمه‌تی عێراق بده‌ن.

News Code 20125

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =