ناردنی دۆسیه‌ی۱۶ ژنی داعشی بۆ دادگا/کاردانه‌وه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش

داواکاری گشتی شاری تاران له‌ ناردنی دۆسیه‌ی ۱۶ ژنی ئه‌ندام له‌ گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ دادگاکانی ئێران هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، شه‌شومین کۆبوونه‌وه‌ی داواکاری گشتی تاران به‌ به‌شداری ۲۷ دادوه‌ری ژن و به‌رپرسانی دادی ئێران به‌ڕێوه‌ چوو.

عه‌باس جه‌عفه‌ری ده‌وڵه‌ت ئابادی، داواکاری گشتی تاران سه‌باره‌ت به‌ له‌ سێداره‌ دانی ۸ ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستی داعش و ئه‌و گومانانه‌ی سه‌باره‌ت به‌م دۆسیه‌ ورژاوه‌، وتی: ساڵی ڕابردوو داعشییه‌کان هێرشیان کرده‌ سه‌ر مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و داعشییه‌ هێرشبه‌ره‌کان له‌ هه‌مان شوێندا کوژران، به‌ڵام ئه‌مه‌ کۆتایی بابه‌ته‌که‌ نه‌بوو، به‌ڵکوو پێشتر دۆسیه‌ی داعشییه‌کان له‌ ژێر چاودێڕیدا بوو، هه‌ر بۆیه‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌م بابه‌ته‌وه‌ بوو ده‌ستگیر کران و ۸ که‌سی سه‌ره‌کیان له‌ سێداره‌ دران، ئه‌م که‌سانه‌ به‌شێک له‌و تۆڕه‌ تیرۆریستییه‌ بوون که‌ وه‌زاره‌تی ئیتلاعات زانیاری وردی له‌ سه‌ریان هه‌بوو.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌موو پڕۆسه‌ی دادگایی کردنی داعشییه‌کان به‌ به‌شداری پارێزه‌ره‌کانیان ئه‌نجام بووه‌ و هه‌موو یاساکان سه‌باره‌ت به‌م دۆسیه‌ جێبه‌جێ کراوه‌ و زۆربه‌شی له‌ ته‌له‌فزیۆنی ئێرانه‌وه‌ بڵاو کرایه‌وه‌. ئه‌م که‌سانه‌ ۴ کاری تیرۆریستیان داڕشتبوو که‌ هه‌موویان پووچه‌ڵ کرایه‌وه‌ و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ک و فیشه‌کی زۆر له‌ ناو ماڵی ئه‌واندا ده‌ستی به‌ سه‌ردا گیراوه‌.

جه‌عفه‌ری هه‌روه‌ها وتی: ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ناو ماڵی ئه‌م تیرۆریستانه‌ ده‌ستی به‌ سه‌ر گیراوه‌ که‌ به‌ڕاستی جێگه‌ی تێڕامان بوو، ئه‌م که‌سانه‌ به‌ر له‌وه‌ی به‌ تاران بگه‌ن و کاری تیرۆریستی بکه‌ن له‌ ماڵی ئه‌من له‌ شار و پارێزگاکانی دیکه‌ی ئێران خۆیان شاردبووه‌وه‌ که‌ به‌ هۆی زانیاری وردی هێزه‌کانی ئێران هه‌موویان ده‌ستگیر کران.

داواکاری گشتی تاران وتی: ئه‌مریکا پشتیوانی سه‌ره‌کی گرووپی تیرۆریستی داعشه‌ و به‌ ئامانجی نا سه‌قامگیر کردنی ناوچه‌که‌ له‌م گرووپه‌ پشتیوانی ده‌کات، ده‌وڵه‌تێک که‌ تیرۆریسته‌کان په‌روه‌رده‌ ده‌کات چۆن ژێستی مافی مرۆڤ له‌ خۆ ده‌گرێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ده‌ستگیر کردن و له‌ سێداره‌ دانی ۸ داعشی ته‌نیا یه‌کێکه‌ له‌و زه‌ربه‌ کوشه‌ندانه‌ی له‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ دراوه‌. له‌ که‌یسێکی دیکه‌ ۱۶ ژنی داعشی ده‌ستگیر بوون که‌ چوونه‌ته‌ سووریا و ڕاهێنانی سه‌ربازیان دیوه‌ و له‌ شه‌ڕه‌کاندا به‌شدار بوون. هه‌روه‌ها ۱۶ پیاوی دیکه‌ش که‌ ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون ده‌ستگیر کراون، ئه‌مانه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ بوون که‌ له‌ دوای شکستی داعش له‌ سووریا ئێران نائه‌من بکه‌ن و کاری تیرۆریستی تێدا بکه‌ن.

جه‌عفه‌ری ده‌وڵه‌ت ئابادی ئاماژه‌ی به‌ کاردانه‌وه‌ی داعش به‌ له‌سێداره‌ دانی ۸ ئه‌ندامه‌که‌ی خۆی له‌ ئێران کرد و جه‌ختی کرد: داعش هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ که‌ کاردانه‌وه‌یان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که‌ کاری هێزه‌کانی ئێران له‌ دۆزینه‌وه‌ی داعشییه‌کان سه‌رکه‌وتوو بووه‌. ئێمه‌ چی دیکه‌ ڕێگه‌ ناده‌ین که‌ هیچ ۆجره‌ کارێکی تیرۆریستی دیکه‌ له‌ ئێران ئه‌نجام ببێت.

News Code 20117

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =