کردنەوەی خانووی فەرهەنگ لە ٩ گەڕەکی سنه‌

فەرماندەی سوپای شارستانی سنە لە کردنەوەی خانووی فەرهەنگ لە ٩ گەرەکی هەژارنشینی سنە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی هەوالنێری مێهر، حەسەن عەسگەری لە کۆنفڕانسی رۆژنامەڤانی ئاشکرای کرد: سوپای سنە ٨٨ پڕۆژی لابردنی هەژاریی بە بوودجەی ١٤ ملیار و ٣٤٥ ملیۆن ڕیاڵ لە شوێنە جیاوازەکانی شاری سنە خەرج کردووە. لە پرسی پڕۆژەکانی نەهێشتنی هەژاری بەشداری خەڵک یەکمایەتی سوپایە چونکوو بەشداری خەڵک دەبێتە هۆی ئەوەی کە سوپا لە پڕۆژەیەکدا کار بکات کە پێداویستی سەرەکی خۆدی خەڵکە.

فەرماندەی بەسیجی سوپای سنە وتیشی: ٥ پڕۆژەی یارمەتی بە چێ کردنی پێڵی گوند، ٥ پڕۆژەی ئاوی بۆ ناوچە گوندنشینەکان، یارمەتی بە کردنەوەی ٢ قوتابخانە، ٣ پڕۆژەی چێ کردنی خانووی هەژاران، ١٧ پڕۆژەی بووژاندنەوەی قوتابخانە، یارمەتی بە بووژاندنەوەی مزگەوت و ... ئەنجام بووە.

ناوبراو وتیشی سەبارەت بە خووگرەکانیش پێشگیری یەکمایەتی سوپایە، ئاڵبەت پرسی دەرمانی خووگرەکانیش سەرەنجی پێدەدرێت بەڵام یەکمایەتی گرنگی ئێمە پرسی پێشگیریە.

News Code 20116

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =