ئێران ڕۆڵێکی گرینگی لە دابین کردنی وزەی وڵاتی تورکیا هەیە

حەقی ئۆیغور لای وایە کە ئێران وەک یەکێک لە دابینکەرانی سەرەکیی سەرچاوەگەلی وزەی تورکیا هاوبەشێکی ئابووریی گرینگە بۆ ئەنقەرە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – کامران قادری ئازەر و محەمەد مەزهەری: سەرکەوتنی یەکجاریی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەم دواییە و گۆڕینی سیستەمی سیاسیی تورکیا، ئەو وڵاتە لە بابەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە دەباتە قۆناغێکی نوێ.

بە ئاوردانەوە لە بەرزبوونەوەی دەسەڵات و پێگەی سەرۆک کۆماری لە سیستەمی سیاسیی نوێی تورکیا چاوەروان دەکرێت ئەو وڵاتە بتوانێ جۆرێک سەقامگیری لە سیاستگەلی ناوخۆیی و ناوچەییدا بچەسپێنێ و لە ڕووداوگەلی جۆراوجۆردا ڕۆڵێکی کارا بگێڕێت.

لە وتووێژی هەواڵنێرانی مێهر لە گەڵ حەقی ئۆیغور، قایمقامی ناوەندی توێژینەوەکانی ئێران لە ئەنقەرە، پرسی تورکیا لە سەردەمی نوێی ئەو وڵاتەدا تاوتوێ کرا کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* سەرەڕای پێشبینیی هەندێک لە ڕێکخراوەکانی ڕاپرسینەوە لە تورکیا سەبارەت بە چوونە خۆلی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری، سەرکەوتنی یەکجاریی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە خولی یەکەمدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ـ زۆربەی ناوەندەکانی ڕاپرسینەوە پێشبینیان کردبوو کە سەرۆک کۆمار ئەردۆغان هەر لە خولی یەکەمدا سەروو لە سەدا ٥٠ی دەنگەکان مسۆگەر دەکات. من خۆشم کاتی ئامادەبوون لە پرۆگرامە جۆراوجۆرە تەلەڤیزیۆنییەکاندا وتبووم کە چاوەروان دەکرێت بەڕێزیان نزیکەی لە سەدا ٥٢ی دەنگەکان بە دەست بێنێت.

ئیتر هیچ جێی سەرسووڕمان نییە، چونکە بە ئاوردانەوە لە بوونی ناوەندگەلی ڕاپرسینەوەی بێ ئەژمار لە تورکیادا، هەندێکیان تووشی هەڵە دێن و ئەوە شتێکی زۆر ئاساییە. بە گشتی قسە لە جیاوازییەکی کەمی نزیکەی ٢ تا ٣ لە سەدییە.

* لە گەڵ گەیشتنی تورکیا بە قۆناغێکی نوێ، پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئەنقەرە چ گۆڕانێکیان بە سەردا دێت؟

ـ پەیوەندیگەلی نێوان تورکیا و ئێران بە بەهرەمەند بوون لە جۆڕێک سەقامگیریی پاوەجێ، لە ڕاستیدا سەربەخۆ لە دەوڵەتانی دەسەڵاتدار بە سەر هەر دوو وڵاتدا دەچێتە پێش.

هەر بەو هۆیە ناکرێت لەوبارەوە چاوەروان گۆڕانکارییەکی تایبەت بین، بەڵام بە ئاوردانەوە لەوەی کە ئێران وەک یەکێک لە دابینکەرانی سەرەکیی سەرچاوەگەلی وزەی تورکیا هاوبەشێکی ئابووریی گرینگە بۆ ئەنقەرە، دەکرێت بڵێین زۆربوونی گوشارگەلی دژە ئێرانیی دۆناڵد ترامپ، تورکیاش دەخاتە ژێر زەخت و گوشارەوە.

* ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەم دواییە چ کاریگەرییەکی لە سەر سیاسەتەکانی تورکیا هەمبەر بە سووریا دەبێت؟

ـ  پێموا نییە لە بابەتی سیاسەتگەلی سووریاشدا گۆڕانێکی ئەوتۆمان هەبێت. ئەو بابەتە زۆر دەمێکەیە لە ئاستی پرسێکی ناوچەیی تێپەڕبووە و بۆتە کێشەیەکی جیهانی کە تەنیا بە بەشداری ئەمریکا و ڕووسیا چارەسەر دەبێت.

دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکان و چەک داماڵینی گرووپی پەکەکە لەو ناوچانە لە یەکەمایەتییەکانی ئەنقەرە لە پرسی سووریایە.

* بە ئاوردانەوە لەوەی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێگەیەکی بە هێزتر و دەسەڵاتێکی باڵاتری بە نیسبەتی ڕابردوو هەیە، پەیوەندییەکانی تورکیا لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا و هەروەها ئەمریکا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ـ به بڕوای من لە پەیوەندییەکانی تورکیا لە گەڵ رۆژئاوا تا ڕادەیەک شایەدی جۆرێک نەرمی دەبین، چونکە بێ شک ناکۆکییەکانی ئێستا بە سوودی هیچ لایەک نییە و نابێت.

لە لایەکی دیکەوە بە ئاوردانەوە لە سەرهەڵدانی کێشەگەلی بەربڵاوی دیکە لە ناوچەدا چاوەروان دەکڕیت کە لایەنەکان ناکۆکیگەلی ورد و چکۆلەی نێوان خۆیان چارەسەر بکەن.

* ئەنجامی هەڵبژاردنەکان چ کاریگەرییەکی لە سەر ئابووریی تورکیا لە بوارەکانی ناوخۆیی و دەرەکیدا دەبێت؟

ـ بە ئاوردانەوە لەوەی کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەقامگیری و پاوەجێی لە بواری ناوخۆیی وڵاتدا بە دواوە دەبێت، پێگەی جیهانیی تورکیاش لە ژێر کاریگەریی ئەو پرسە گەشە و پێشکەوتنی دەبێت.

دەوڵەت بە ئاسانکاری بۆ چاکسازیی بنەمایی کە لە هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنیی داوە، دۆخی باشی ئابووریی ئێستا کە گەیشتن بە خێرایی گەشەی ئابووریی لە سەدا ٧،٤  و گەیشتن بە ڕیکورد لە داهاتە گەشتیارییەکانی ساڵی ٢٠١٨ بەشێکن لەو بەڵێنانە، بە خێرایی زیاتر لە جاران دەباتە پێش.

News Code 20107

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =