زۆرانبازی سەقزی میدالیای زێری ڕکابەرییەکانی خۆڕەمئاوای مسۆگەر کرد

محەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی سەقزی لە کۆتایی ڕکابەریگەلی زۆرانبازیی ئازادی منداڵانی پاڵەوانی وڵات لە خۆڕەمئاوا، میدالیای زیڕی لە کێشی خۆیدا مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی وەرزش و گەنجانی کوردستان، ڕکابەریی زۆرانبازیی منداڵانی پاڵەوانی وڵات ئێوارەی هەینی ١٥ی پووشپەڕ بە ناساندنی کەسەکان و یانە براوەکان لە خۆڕەمئاوا کۆتایی پێهات.

ئەو ڕکابەریانە بە بەشداریی ٣٥٢ زۆرانباز لە ٣٠ پارێزگا، لە ٨ خولدا بە بەشداریی فیدراسیۆنی قوتابیان لە هۆڵی شەهید تەوەکۆل مستەفا زادەی شاری خۆڕەمئاوای پارێزگای لورستان بەڕێوە چوو.

یانەی کوردستان بە ١٢ زۆرانباز بە سەرەپەرەشتیی ئەمیر سەعیدی و ڕاهێنەریی ئیدریس سەیادی و عەلی عەزیمی بەشداریی ئەو ڕکابەریانە بوو.

لە کۆتایی محەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی ناسراوەی سەقزی بە بەزاندنی وەرزشوانانی پارێزگاکانی خوزستان، تاران، خوراسان ڕەزەوی و مازندەران چووە قۆناغی فیناڵ و لەو ڕکابەرییەشدا زۆرانبازی ٨٥ کیلۆی گرامی سەقزی توانی زۆرانبازی گیلانی ببەزێنێت و میدالیای زێڕی کێشی خۆی مسۆگەر بکات.

لە ئەنجامی ڕکابەرییەکان، یانەی مازەندەران پلەی یەکەمی پارێزگاکانی وڵاتی مسۆگەر کرد و تاران و لورستان-یش بە نۆرە لە پلەی و دووهەم و سێهەمدا وەستان.

News Code 20095

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =