هه‌موو لایه‌نه‌کان پێبه‌ندی به‌رجام ده‌مێننه‌وه‌

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا دوای کۆتایی هاتن به‌ کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ۴+۱ جه‌ختی کرد که‌ هه‌موو وڵاتانی به‌شدار بوو پێبه‌ند ده‌بن به‌ به‌رجام.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فدریکا موگرینی که‌ سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی ڤیه‌نی له‌ ئه‌ستۆ بوو دوای کۆتایی هاتن به‌م کۆبوونه‌وه‌، ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی ئێران، بریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، چین ئاڵمانیا و ڕووسیای خوێنده‌وه‌.

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا جه‌ختی کرد که‌ هه‌موو وڵاتانی به‌شدار بوو پێبه‌ند ده‌بن به‌ به‌رجام و دانوستان و گفتوگۆکان درێژه‌ی ده‌بێت.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ ئه‌رکێکی نوێ به‌ بریتانیا سه‌باره‌ت به‌ ڕئاکتۆی ئه‌راک دراوه‌. بوریس جانسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا به‌ هۆی کۆبوونه‌وه‌ی کشانه‌وه‌ی بریتانیا له‌ ئه‌ورووپا به‌شداری ئه‌م دانوستانه‌ی نه‌کردبوو.

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ بریتییه‌ له‌ ۱۰ به‌ش:

هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌رجام جارێکی دیکه‌ جه‌ختیان کرد که‌ به‌ پێی بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێبه‌ند ده‌بن به‌ به‌رجام له‌گه‌ڵ ئێران و دانوستانه‌کان درێژه‌ی ده‌بێت. هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌نه‌کان پێشوازیان کردووه‌ له‌ مۆدڕنیزاسیۆن بوونی ڕئاکتۆری لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌راک و بریتانیا له‌ جێگه‌ی ئه‌مریکا به‌رپرسیاریه‌تی گرووپی هاوبه‌شی ئه‌راکی له‌ ئه‌ستۆ گرت.

- ده‌ست گرتن و په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندی ئابووری له‌ به‌شه‌ جۆراجۆره‌کان له‌گه‌ڵ ئێران

- ده‌ست گرتن و په‌ره‌دان به‌ ڕێچکه‌ی په‌یوه‌ندی ماڵی و دارایی له‌گه‌ڵ ئێران

- به‌رده‌وام بوون له‌ هه‌نارده‌ کردنی نه‌وت و گاز و به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌کانی ئێران

- به‌ردوام بوون له‌ کاری ئاسمانی و ده‌ریایی و شه‌مه‌نده‌فڕی له‌گه‌ڵ ئێران

- په‌ره‌دان به‌ داراییه‌کان له‌ به‌شدی هه‌نارده‌ کردن

- پشتیوانی ڕوون و کاریگه‌ر له‌ چالاکی ئێران له‌ به‌شی بازه‌رگانی ئێران له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بچووکه‌کان که‌ پشکی سه‌ره‌کی زۆربه‌ی ئابوورییه‌کانی جیهان له‌م سه‌رده‌مه‌دان.

- هاندانی زیاتر بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ ئێران

- پشتیوانی له‌ چالاکای ئابووری بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ ئێران له‌ ڕووی ماڵی و بازه‌رگانییه‌وه‌

- کۆ کردنه‌وه‌ی شاره‌زایانی به‌شی تایبه‌ت و ده‌وڵه‌تی بۆ په‌ره‌دان به‌ کاری ئابووری

- پشتیوانی زانستی له‌ ئێران بۆ کاری بازه‌رگانی و سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌م وڵاته‌

- پشتیوانی له‌ کۆمپانیاکان له‌ به‌رانبه‌ر گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا

هه‌موو به‌شدار بووه‌کان جه‌ختیان کردووه‌ که‌ ئه‌م کارانه‌ به‌ ئامانجی ده‌ست گرتن به‌ به‌رجام ئه‌نجام بووه‌ که‌ له‌ درێژه‌ی به‌رژوه‌ندی ئه‌منیه‌تی هه‌موویانه‌.

News Code 20079

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =