بەلەمەوانی سنەیی ڕەوانەی یارییەکانی جاکارتا دەکرێت

شاهۆ ناسری بەلەمەوانی سنەیی لە سەر ڕاگەیاندنی فیدراسیۆن ڕەوانەی یاریگەلی ئاسیایی جاکارتا لە وڵاتی ئەندۆنێزی دەکرێت و چوارەمین ئامادەبوونی خۆی لەو ڕکابەریانەدا تاقی دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر و بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی وەرزش و گەنجانی کوردستان، فیدراسیۆنی بەلەمەوانی ناوی وەرزشوانانی ئامادەبووی یاریگەلی ئاسیایی جاکارتای لە مادە جۆراوجۆرەکاندا دیاری کرد.

شاهۆ ناسری بەلەمەوانی سنەیی دوای تێپەڕاندنی ئۆردووگەلی چڕ و فیلتەرە جۆراوجۆرەکان، چوارەمین ئامادەبوونی خۆی لە یاریگەلی ئاسیایی ئەندونێزی تاقی دەکاتەوە.

ناسری بردنەوەی میدالیای زێوی یاریگەلی گوانگجۆی چین و بەشداری لە یاریگەلی ئاسیایی دۆحەی قەتەر و ئینچیئۆنی کۆریای باشووری لە کارنامەی خۆیدا هەیە.

بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی نەتەوەیی ئۆلۆمپیک کاروانی وەرزشوانانی ئێرانی بۆ بەشداری لە یاریگەلی ئاسیایی جاکارتا لە ٣٨٠ کەس پێکهاتوون کە لەو ژمارە ٢٧٥ کەسیان پیاو و ١٠٥ وەرزشوانی دیکەیان ژنن کە لە ٢٩ فیدراسیۆن لە ٤٤ لقی وەرزشیدا بە نوێنەرایەتی ئێران ڕکابەری دەکەن.

یاریگەلی ئاسیایی ٢٠١٨ی جاکارتای ئەندونێزی لە رۆژانی ٢٧ی گەلاوێژ تا ١١ی خەرمانان لە شاری جاکارتا بەڕیوە دەچێت.

News Code 20074

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =