وۆرکشوپی ڕاهێنانی نیگارگەریی "گوڵدۆزیان" لە سنە بەڕیوە دەچێت

ناسەی هەواڵ: 4339907 -
سەرۆکی حەوزەی هونەریی کوردستان وتی: دووشەممە ٢٥ی پووشپەڕ وۆرکشوپێکی ڕاهێنانی نیگارگەریی یەک رۆژە لە لایەن عەلیڕەزا گوڵدۆزیان لە سنە بەڕیوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی حەوزەی هونەریی پارێزگای کوردستان، ئەمین مورادی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، ڕایگەیاند: ئەو وۆرکشوپە هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی پیشانگای بەرهەمگەلی هەڵبژاردراوەی نیگارگەریی دوو ساڵانەی براتیسلاڤ وەک یەکێک لە فێستیڤاڵە ناسراوەکانی بواری نیگارگەری جیهانی (٢٤ تا ٣٠ی پووشپەڕی ئەمساڵی هەتاوی) بە مامۆستایی عەلیڕەزا گوڵدۆزیان لە نیگارگەرانی ناسراوەتی بواری منداڵان و میرمنداڵان و بڕاوەی ساڵی ٢٠٠٥ی خەڵاتی فێستیڤاڵی براتیسلاڤ، بەڕێوە دەچێت

ڕاشیگەیاند: ئەو وۆرکشوپە بە هاوکاری و هاوبەشیی کانوونی پەروەردەی بیر و هزری منداڵان و میرمنداڵان و حەوزەی هونەریی کوردستان کاتژمێری ١٠ تا ١٦ی رۆژی دووشەممە ٢٥ی پووشپەڕ لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە بەڕێوە دەچێت.

سەرۆکی حەوزەی هونەریی کوردستان بە ئاماژە بە خۆڕایی بوونی بەشداری لەو وۆرکشوپە و دەفرایەتیی ٣٠ کەسیی، داوای لە لایەنگران کرد کە لە رێگەگەلی ڕاگەیێندراوە هەوڵی ناونووسی بدەن و ئەو هەلە بۆ خۆیان بقۆزنەوە.

ناردنی بۆچوون

4 + 12 =