دانوستانی باشمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی نه‌مسایی بووه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند که‌ دانوستان و گفتوگۆی ئه‌رێنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی نه‌مسایی له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دیدار و گفتوگۆکانی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی نه‌مسایی به‌ سه‌رکه‌وتوو وه‌سف کرد.

ئه‌و له‌ په‌یامێکی تویتری ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندی ۱۶۰ ساڵه‌ی نێوان ئێران و نه‌مسا کرد و جه‌ختی کرد که‌ دانوستانه‌کان ئه‌رێنی بوون.

زه‌ریف هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ وڵاتانی ئه‌ورووپایی ده‌بێت ئیراده‌ی خۆیان له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی جێبه‌جێ بکه‌ن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشتریش وتبووی: په‌یوه‌ندی مێژوویی، فه‌رهه‌نگی نێوان ئێران و نه‌مسا به‌ پێی ڕێز گرتن له‌ یه‌کتر بووه‌ و ئێمه‌ له‌م بابه‌ته‌ خۆشحاڵین و درێژه‌ی پێده‌ده‌ین.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئێمه‌ پێکه‌وه‌ نیشانمان دا که‌ دیپلۆماسی کاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه‌ و یارمه‌تی هه‌موو جیهان ده‌دات. ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ باشه‌ی نێوان هه‌ر دوو وڵاتیش ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ باشی نیشان ده‌دات.

News Code 20062

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =