ئێران نەوت نەفرۆشێت بۆچی لە ڕێککه‌وتنی ناڤۆکیدا بمێنێتەوە

ڕیچارد نفیو لە سەر ئەو باوەڕەیە کە بە هۆی هاوکاری نەکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە گەڵ ئەمریکا، توانایی ئەمریکا بۆ بەڕێوە بردنی گەمارۆکان و بەستنی ڕێگای هەڵاتنی ئێران کەمتر دەبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- جەواد حەیران نیا: بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوە لە بەرجام کە پاڵپشتی ئەندامە توندڕەوە کۆماری خوازەکانی کۆنگرە، لابی بەربڵاوی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی دژی ئێران بە تایبەتی عەرەبستان بۆ کشانه‌وە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چەند لایەنە لە گەڵ ئێران کە بە شێوەی فەرمی وەکوو بەرنامەی هاوبەشی کردەوەی هاوبەش JCPOA دەناسرێت و لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئێران، چین، ڕووسیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ئینگلیس ئەنجام بووە، پێشێل کردنی ڕاشکاوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

ئەمە نیشان دەدات ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بری پاڵپشتی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پرسی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ بەربڵاو بوونەوەی چەکی ناوڤۆکی بە دوای ئامانجی ترەوەیە. دۆناڵد ترامپ بە ئیدانە کردنی ئەوەی کە وەکوو خراپترین دانوستان ناوی لێناوە، لە کۆتاییدا، سەرەڕای داوای وڵاتانی بەشدار لە ئەو رێککەوتننامە، شەریکە نێودەوڵەتییەکان و ڕاوێژکارانی خۆی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی لە ڕێککەوتننامەکە هێنایە دەرەوە.

لە هەمان پێوەندیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕایگەیاند: دووهەمین خولی گەمارۆوه‌ نوێیەکان لە نۆڤەمبەری ئەمساڵ واتا مانگی خەزەڵوەر بەڕێوە دەچێت. ئەم گەمارۆوانە بڕیارە هەناردە کردنی نەوتی ئێران بکاتە ئامانج. دەوڵەتی ئەمریکا هەوڵ دەدات کە هەرچی خێراتر ڕێژەی ئەو وڵاتانە کە لە ئێران نەوت دەکڕن بگەیێنێتە سفر تا داهاتەکانی ئەم وڵاتە کەم ببێتەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ ڕیچارد نفیو ئەندامی پێشووتری گرووپی دانوستانکاری ناڤۆکی ئەمریکا و کارناسی کاروباری گەمارۆکان و ئاسایشی نێودەوڵەتی و کەم کردنەوەی چەکی ناڤۆکی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و لێکۆڵەری زانکۆی کلۆمبیا ئەنجام داوە کە دەقی ئەو گفتوگۆوە لە خوارەوە هاتووە. لە نفیو وەکوو داریژەری سەرەکی گەمارۆوەکانی ئێران لە دەوڵەتی باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکان ناو دەبرێت.

لێکدانەوەی ئێوە لە گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا دژی ئێران چییە؟ بڕێک کەس وا بۆی دەچن کە گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا کاریگەر نابن چونکوو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەکوو گەمارۆوەکانی پێش بەرجام یەکگرتوو نییە. ڕای ئێوە لەم بارەوە چییە؟

کاریگەرییەکان بە دوو شێوە لێک دەدرێنەوە: کاریگەری دانان و بوونە هۆی گۆڕانی سیاسەت لە ئێران. لە کاریگەری یەکەمدا من گومانم هەیە کە گەمارۆوە نوێیەکان بتوانێت بە قەد ئەو گەمارۆوانە کە پێشتر سەپابوو کاریگەری دابنێت. هۆکارەکەشی هاوکاری نەکردنی گشت گیری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لە گەمارۆوە نوێیەکانە.

من لە سەر ئەو باوەڕەم کە کاریگەری تا ڕادەیەک کەم دەبێتەوە و توانایی ئەمریکا بۆ بەڕێوە بردنی گەمارۆکان و داخستنی ڕێگای هەڵاتنی ئێران کەمتر دەبێتەوە. گەمارۆکان بەڕێوە دەچن تا بە پێی ناوەند بوونی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کاروباری دارایی و بازرگانی نێودەوڵەتی خەسار بگەیێننە ئێران.

لە شێوەی دووهەمدا من لە سەر ئەو باوەڕەم کە تەنانەت ئەگەر گەمارۆوەکانی ئەمریکا بتوانن خەسار بگەیێننە ئێران، من هیچ ڕێگایەک جگە لە ئەوەی کە ئێران بەڵێنی داوە لە چوارچێوەی بەرجامدا ئەنجامی بدات، نابینم. بەم پێوەرەوە پێم وایە کە گەمارۆکان لە وەڵام بە داخوازییەکانی دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناکارمە دەبن.

ئەوەی کە گەمارۆکان بە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام دەسەپێت، ڕاستە بەڵام ئایا ئەمریکا دەتوانێت ئیرادەی خۆی بە سەر وڵاتانی تردا بە سەپاندنی سزا دژی کۆمپانیاکانیان وەکوو کۆمپانیا ئەورووپییەکان بسەپێنێت و ئەوان ناچار بکات بازاڕی ئێران بە جێ بهێڵن. ئەی بەرجام بە راستی ئامانجەکانی ئێران ناهێنێتە دی. ڕای ئێوە لەم بارەوە چییە؟

من پێم وایە بەرجام ئامانجەکانی ئێران ناهێنێتە دی ئەگەری نەبێتە هۆی کەم کردنەوە یا لابردنی تەواوی گەمارۆکان.

ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتانی تر ئەبی هاوردە کردنی نەوت لە ئێران تا مانگی نۆڤەمبەر ڕابگرن. ئەگەر ئێران نەتوانێت نەوتی خۆی هەناردە بکات ئایا بە ڕای ئێوە لە بەرجام دەمێنێتەوە؟

نا. فرۆشی نەوت یەکێک لە گرنگترین ڕه‌هه‌نده‌ ئابوورییەکانی ئێرانە. من پێم وا نییە ڕێبەرانی ئێران بە ئەم دۆخە نێودەوڵەتییە و ناوەڕۆکی ڕیککەوتننامە لە بەرجام بمێننەوە.

بە پێی گۆڕانکاری نوێ لە بەرجام پێش بینی ئێوە سەبارەت بە ئەم ڕێککەوتنە چییە؟

من لە ماوەیەک له‌مه‌وپێشەوە گومانم هەبوو بەرجام بە سەرۆک کۆمارێتی دۆناڵد ترامپەوە لە جێی خۆیدا بمێنێت. من هیچ هۆکارێک بۆ گەش بینی لە ئێستا نابینم.

News Code 20054

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =