بانگهێشتی ۱۵مین خولی فستیڤاڵی شانۆی کوردی سه‌قز ڕاگه‌یه‌ندرا

به‌ڕێوه‌به‌ری ۱۵مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی کوردی سه‌قز ڕاگه‌یاند: ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ ڕۆژانی ۲۶ تاکوو ۳۰ی گه‌ڵاڕێزانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان، قوتبه‌دین سادقی وتی: ۱۵مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌قز به‌ هاوکاری ئیداره‌ی پارێزگای کوردستان و ئه‌نجومه‌نی شانۆی ئێران و شۆرای شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌ یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی ئه‌م فستیڤاڵه‌ کرد و وتی: ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ ئه‌ده‌بیات و زمانی کوردی وه‌ک پشتوانه‌ی هونه‌رمه‌ندان و فه‌رهه‌نگی ناوچه‌ کوردنشینه‌کان بۆ ئه‌م فستیڤاڵه‌ گرنگی هه‌یه‌ و هیوادارین زیاترین کار و نووسینی شانۆ به‌ زمانی کوردی به‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که‌ بگات.

ئه‌و زیادی کرد: ۱٥مین خولی فستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز بە شێوازی ئاسایی بەڕێوە دەچێت و بۆ یەکەم جار کێبەرکێی تێدا ناکرێت.

قوتبەدین سادقی لەمبارەوە وتی: شانۆ کارێکی فەرهەنگی زۆر گرنگە کە لە چوارچێوەی خەڵات و کێبەرکێ ناگونجێت. گرنگی دان بە ئامانجە فەرهەنگییەکان و تێکەڵ  بوون لەگەڵ خەڵک لە هەرچی شتەگرنگ ترە. لەمڕۆدا هەموو ڕووداوە گەورەکانی شانۆ ئاسایی بەڕێوە دەچێت و کێبەرکێی تێدا ناکرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری ۱۵مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی کوردی سه‌قز ئاماژه‌ی دا: بۆ پشتیوانی لە لاوان لە فستیڤاڵەکە بەشی تایبەت لە بەرچاو گیراوە. 

سادقی جه‌ختی کرد: لاینگرانی شانۆی کوردی تاکوو ۱۵ی گه‌لاوێژ مۆڵه‌تی ناردنی ۲ کۆپی له‌ کاره‌کانیان بۆ نووسینگه‌ی فستیڤاڵه‌که‌ هه‌یه‌. ئه‌و شانۆیانه‌ی له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و داوه‌رییه‌وه‌ قبوڵ ده‌کرێن ۱۵ی گه‌ڵاڕێزان ناویان ئاشکرا دکرێت.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌ر شانۆیه‌ک بچێته‌ ناو فستیڤاڵه‌که‌ ۳ ملیۆن بۆ ۵ ملیۆن یارمه‌تی نمایش کردن وه‌رده‌گرێت. لاینگرانی شانۆی کوردی ده‌توانن بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ بکه‌ن: ٠٨٧٣٦٢٢٢٢٦٦ 

News Code 20045

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =