سوڵتانی سکە دەستگیر کرا

فەرماندەی پۆلیسی تاران وتی: پاش ٣ تا ٤ مانگ کاری هەواڵگرانە بە هەوڵی هێزەکانی پۆلیسی ئاگاداریی، سوڵتانی سکە کە لە ماوەی ١٠ مانگدا ٢ تۆن سکەی کۆکردبووەوە، دەستگیر کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن ڕەحیمی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد: سوڵتانی سکە هەمان کەسێکه‌ کە دەستێوەردانی لە بازاڕی سکە و دراودا هەیە، پاش ٣ تا ٤ مانگ کاری هەواڵگرانە بە هەوڵی هێزەکانی پۆلیسی ئاگاداریی دەستگیر کرا.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: ئەو کەسە ماوەی ١٠ مانگە چالاکە و بە پێی ٥٠٠ بەڵگە کە لەو بە دەست هاتووە، ڕۆڵێکی گرینگی هەیە لە دەڵاڵیی سکەدا و لەو ماوەیەدا نزیکەی ٢ تۆن سکەی زێڕی کۆکردۆتەوە.

سەردار ڕەحیمی زیادیشی کرد: ئەو کەسە ٥٨ ساڵ تەمەنیەتی و لە رێگەی بەردەستەکانیەوە بەرز و نزمیی لە نزخی سکەدا دروست دەکرێت، بۆ ئەوەی خۆی یەکلاکەرەوەی نرخەکان بێت.

فەرماندەی ئینتزامی تاران لە درێژەدا لە تێکشکاندنی گرووپێکی ساختەکاریی دراو هەواڵی دا و وتی: لەو گرووپەدا ٩ کەس دەستگیر کراون کە نزیکەی ١٦٠ هەزار دۆلار پارەی ساختەیی و ٢٠ کیلۆ سکە و زێڕیان لێ گیراوە. ئەو گرووپە نزیکەی دوو مانگە چالاکە و بەشێکی زۆری ئەو پارە ساختەکراوه‌ لە بازاڕدا بڵاو بۆتەوە.

News Code 20041

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =