وتەکانتان سەبارەت بە ڕژیمی زایۆنی مایەی شانازییە

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری نرخاند و وتی: وتە بە نرخەکانتان سەبارەت بە ڕژیمی زایۆنی مایەی شانازییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی هەڵوێستی یەکلاکراوەی هەمبەر بە لێدوانە زێدەڕۆیانە و هەڕەشە داگیرکارانەکانی بەرپرسانی ئەمریکایی و زایۆنی دەربڕی، سەردار سەرلەشکەر قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزەکانی قودسی سوپای پاسداران لە پەیامێکدا لێدوانە سەربەرزەکانی سەرۆک کۆماری نرخاند.

سەردار سولەیمانی لەو پەیامەدا ڕایگەیاندووە: ئەو وتانەی بەڕێزتان سەبارەت بەوەی کە "ئەگەر نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەناردە نەکرێت، هەناردەکرانی نەوتی وڵاتانی ناوچەش دەستەبەر ناکەین، زۆر بە نرخ بوون و وەک دەربڕینی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی هەمبەر بە ڕژیمی زایۆنی، مایەی سەربەرزی و شانازییە.

ڕاشیگەیاندووە: من وەک سەربازێکی ویلایەت و ئەو گەلە سەربەرزە و بە تەواوی گیانمەوە ڕادەگەیێنم کە ئەوە هەمان دوکتۆر ڕۆحانییە کە ئێمە دەمانناسی و دەیناسین. ئێوە بە وتە حەکیمانە و بە نرخەکانتان رێبەری باڵا و گەلی ەمزنی ئێرانی ئیسلامی و تەواو موسڵمانانی جیهانتان سەربەرز کرد.

News Code 20040

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =