ئاسەوارە نێردراوەکان بۆ میهرەجانی هەتاو سەدا ٧٠ زیاتر لە خولی پێشووە

بەرپرسی چوارەمین میهرەجانی نێودەوڵوتی مەولوودی خوێنی هەتاو لە بەرز بوونەوەی ٧٠ لە سەدی ئاسەوارە نێردراوەکان بۆ دەبیرخانەی ئەم خولە لە میهرەجان هەواڵی دا.

جەلال قەڵعەشێخانی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە ئەوەی کە مۆڵەتی ناردنی ئاسەوارەکان بۆ نووسینگەی چوارەمین خولی مێهرەجانی نێودەوڵەتی مەولوودی خوێنی هەتاو لە پارێزگا ٢٥ ی جۆزەردانی ئەمساڵ کۆتایی هات، وتی: ٢٦ تا ٢٨ ی پووشپەڕ هاوکات لە گەڵ دەیەی کەرامەت ئەو میهرەجانە بەڕێوە دەچێت.

 نابراو بە ئامژە بە ئەوەی کە ئەو میهرەجانە لە سێ بەشی گرووپی، تاک خوێنی و بەشی میوانی دەرەوە بەڕێوە دەچێت، وتی: بەشی مەولوودی خوێنی لە لایەن گرووپە مەلوودی خوێنەکانی سەرتانسەری ئێران بە باڵای پێغەمبەری گەورە(س خ) و لەدایک بوونی ئیمام ڕەزا بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو درێژەی دا: بەشی تاک خوێنی تایبەتە بە ئەو ئاسەوارانە کە لە قاڵبی مەولوودی بە باڵای پێغەمبەری گەورە (س خ) و ئیمام رەزا دەخوینرێت.

بەرپرسی چوارەمین مێهرەجانی نێودەوڵوتی مەولوودی خوێنی هەتاو وتیشی ئاسەوارە نێرداوەکان لە چاو ساڵی ڕابردوو ٧٠ لە سەد بەرز بووەتەوە.

News Code 20025

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =