پیشانگای کاریکاتۆری هەفتەی بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا لە سنە کرایەوە

ناسەی هەواڵ: 4338429 -
لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادە بوونی جێگری سیاسی و ئەمنیەتی پارێزگای کوردستان، پیشانگای کاریکاتۆری هەفتەی بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراو لە گالری سوورەی سنە کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، نیوەڕۆی سێشەممە و لە ئەو ڕێورەسمەدا جێگری سیاسی و ئەمنیەتی پارێزگای کوردستان لە سەر کەڵک وەرگرتن لە بەستێنە فەرهەنگی و هونەرییەکان لە درێژەی بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا جەختی کرد.

حسێن خوش ئێقباڵ وتی: هەوڵ بۆ بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا یەکێک لە پێداوسیتییە هەرە گرنگەکانی پارێزگای کوردستانە و ئەبێ لە تەواوی بەستێنەکان کە لە بەردەستماندایەکەڵک وەربگرین.

بەرپرسی کۆمیسیۆنی بەرەنگار بوونەویە کاڵای پارێزگای کوردستان لە ئەو رێوڕەسمەدا وتی: ئەو پیشانگایە بە هەوڵی کۆمیسیۆنی بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا، زانکۆی زانستە پزیشکییەکان و حەوزەی هونەری کراوەتەوە.

ڕەزا میرزایی وتیشی: لە ئەو پیشانگایە زیاتر لە ٢٥ هەزار کاریکاتۆر لە هونەرمەندانی پارێزگا لە سەر بابەتی قاچاخی بەرهەمە تەندروستەکان و پاڵپشتی لە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی نمایشت دراوە.

ناوبراو وتی: ئەو پیشانگا تا ڕۆژی پێنجشەممە لە دوو کاتی سەرلەبەیانی و دوانیوەڕۆ لە گالری سوورەی پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە کراوەیە.

ناردنی بۆچوون

5 + 0 =