٦٨ هەزار و ٦٦٢ کەس لە سنووری باشماخەوە هاتوونەتە ناو ئێران

بەرپرسی گشتی گومڕۆکەکانی کوردستان لە هاتنی ٦٨ هەزار و ٦٦٢ موسافر لە سنووری باشماخەوە لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵ بۆ ناو ئێران هەواڵی دا.

بەختیار ڕەحانی پوور لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر ئاماژەی کردە سەر هاتوچۆی موسافر لە گومڕۆکەکانی پارێزگا لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا و وتی: سنووری باشماخ تەنیا سنووری فەرمی پارێزگایە کە موسافر تێیدا هاتوچۆ دەکات.

ناوبراو وتیشی: لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا ٦٨ هەزار و ٦٦٢ موسافر لە ئەو سنوورەوە هاتووەنەتە ناو خاکی ئێران و ٦٧ هەزار و ٥٦٤ موسافریش لە ئەو سنوورەوە چوونەتە دەرەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە گومڕۆکی باشماخ لە نێوان ٦٥ گومڕوکدا پلەی دووهەمی ترانزیتی دەرەکی وەدەست هێناوە، وتی: لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا ٥٠٤ هەزار تۆن کاڵا بە بڕی یەک ملیار و ١٦١ ملیۆن دۆلار لە ڕێگای ئەو گومڕوکەوە ترانزیتی کاڵا ئەنجام بووە.

بەرپرسی گشتی گومڕۆکەکانی کوردستان درێژەی دا: ڕێژەی ترانزیتی کاڵای ئەنجام دراو لە باری کێشەوە ٣٩ لە سەد و لە باری بڕی دۆلارەوە ٨ لە سەد لە چاو سێ مانگەی یەکەمی ساڵی ڕابردوو بەرز بوونەوەی هەبووە.

ڕەحمانی پوور تەواوی هەناردە کردن لە گومڕۆکەکانی پارێزگا لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵی بە حەسێبی هەناردە کردنی گومڕوکەکانی تری ٤٩٠ هەزار تۆن ناو برد و وتی: ئەو رێژە هەناردە کردنە لە باری کێشەوە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ٥٦ لە سەد گەشەی هەبووە.

ناوبراو درێژەی دا: بڕی دۆلاری ڕێژەی هەناردە کردن لە گومڕۆکەکانی پارێزگای ٢٩٤ ملیۆن دۆلار بووە کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو سەدا ٣٦ بەرز بوونەوەی هەبووە.

ناوبراو لە بەرز بوونەوەی ٦٨ لە سەدیی هەناردە کردنی گومڕۆکەکانی پارێزگای کوردستان لە ماوەی ٣ مانگی یەکەمی ئەمساڵ هەواڵی دا و وتی: بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بانترین ڕێژەی هەناردە کردنیان لە گومڕوکەکانی پارێزگا هەبووە.

بەرپرسی گشتی گومڕۆکەکانی کوردستان ڕێژەی هەناردە کردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ٢١٣ هەزار بە بڕی ٨٣ ملیۆن دۆلار ناو برد و زیادی کرد: ئەو ڕێژەیە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ١٦٢ لە سەد بەرز بوونەوەی هەبووە.

News Code 20023

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =