چین داخوازی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی کڕینی نەوت لە ئێرانی قبووڵ نەکرد

ناسەی هەواڵ: 4338373 -
وەزارەتی دەرەوەی چین بە ئاماژە بە پێشینەی دۆستایەتی پەکین- تاران لە ڕەت کردنەوەی داخوازی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی کڕینی نەوت لە ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە واشنتۆن ئەگزماینر، لۆکانگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت پەکین هیچ پلانێکی نیە بۆ هاوکاری لە گەڵ دۆناڵد ترامپ لە سەر گوشار خستنە سەر نەوتی ئێران.

بە وتەی کانگ، چین بەردەوام دژایەتی نواندووە بەرانبەر گەمارۆوە تاک لایەنەکان.

ناوبراو لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە ئایا جین ئامادەی هاوکاری لە گەڵ ئەمریکایە، جەختی کرد: چین و ئێران وڵاتانی دۆستن. پەکین پێوەندی و هاوکارییەکانی لە گەڵ ئێران لە چوارچێوەی یاسا ئێودەوڵەتییەکان دەپارێزێت.

شیاوی باسە لە درێژەی گوشاری ئابووری، ئەمریکا دەیەوێت وڵاتانی تر ڕازی بکات بۆ ڕاگرتنی کڕنی نەوت لە ئێران. هەر لە هەمان پێوەندیدا، عەرەبستانی سعوودیش لە هاوکاری لە گەڵ واشنتۆن لە بەرز کردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ پڕ کردنەوەی بۆشایی بازاڕی نەوت هەواڵ دەدات.

ناردنی بۆچوون

7 + 3 =