دابەزینی ۲ لە سەدی نرخی نەوت دوای زیاد کردنی بەرهەم هێنانی ئۆپێک

دووشەمە شەو نرخی جیهانی نەوتی خاو لە حالێکدا کەمی کرد کە بە هۆی بەرز بوونەوەی ناکۆکییە بازەرگانییەکان لەگەڵ ئەمریکا، گەشەی ئابووری ئاسیاش دابەزیوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، شەوی دووشەمە نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزی و ئەمەش بە هۆی بەرز کردنەوەی ئاستی بەرهەم هێنانی ڕووسیا و عەرەبستان و دابەزینی گەشەی ئابووری ئاسیایە لە شەڕی بازەرگانی لەگەڵ ئەمریکا.

هەروەها بە هۆی نیگەرانی لە بەندەری هاوردە کردنی کوشینگ لە ئۆکلاهاما نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا بەرز بوویەوە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت ۱.۴۲ دۆلار نزیک به ۲ لە سەد کەمی کردووە و گەیی بە ۷۷.۸۱ دۆلار بۆ یەک بەرمیل. دوێنێ ئەم نرخە تاکوو ۷۷.۵۹ دۆلاریش دابەزی.

نەوتی سووکی ئەمریکاش ۷ سێنت بەرز بووەوە و به ۷۴.۲۳ دۆلار گەیی. ئەمەش بە هۆی دابەزینی هەنبانەی نەوتی ئەمریکایە.

جان کیلداف، ڕاوێژکاری ئابووری لە نیۆیۆرک وتی: هەنبانە نەوتییەکانی ئێران بە پەلەیەکی زۆر سەیر لە دابەزین دایە. ڕێژی نەوتی هەنبانەی کۆشینگ لەم حەفتەیە ۳.۲ ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە ترامپ ڕایگەیاند لەگەڵ مەلک سەلمان بە ڕێککەوتن گەیشتوون تاکوو بەرهەم هێنانی نەوتی عەرەبستان ۲ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا بەرز بێتەوە، بەڵام شارەزایان لە سەر ئەم بڕوایەن عەرەبستان ڕەنگە نەتواێت بەم ئامانجە بگات و توانی وەها کارێکی نەبێت.

بە پێی لێکدانەوەکان عەرەبستان هەر ئێستە بە نیسبەت مانگی مەی ۷۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بەرهەم دێنێت و بەرهەمەکەی بۆ ۱۰.۷۲ میلۆن بەرمیل لە ڕۆژدا بەرز بووەتەوە.

بەم پێیە بەرهەم هێنانی ئۆپێک لە مانگی جوەن ۳۲۰ هەزار بەرمیل زیادی کردووە. هەروەها ڕووسیاش ڕایگەیاند کە بەرهەم هێنانی نەوتی ئەم وڵاتە لە ۱۰.۹۷ میلۆن بەرمیل بۆ ۱۱.۰۶ میلۆن بەرمیل بەرز بووەتەوە.

News Code 19989

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =