کوردستان لە ڕووی قاچاخی دەرمانەوە پاکترین پارێزگایە

جێگری خواردن و دەرمانی زانکۆی زانستی پزشکی کوردستان وتی: سەرەڕای سنووری بوون، کوردستان لە ڕووی قاچاخی دەوا و دەرمان یەکێکە لە پاک ترین پارێزگاکانی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کامبیز حسەن زادە لە کۆنفڕانسی مێدیایی وتی: بە گشتی لە ئێران ٨۰ لە سەدی کالای مەکیاجی دەموچاوبە قاچاخ دێتە ناو ئێران. زیاتر لە ٥۰ لە سەدی کەل و پەلی مەکیاج کردن ساختەن و بەکارهێنانیان زیانی زۆر بە پێست دەگەیەنێت.

جێگری خواردن و دەرمانی زانکۆی زانستی پزشکی کوردستان زیادی کرد: هۆکاری ئەمەش بۆکەم بوونی کارگەی بەرهەم هێنانی کەل و پەلی مەکیاج لە ئێران دەگەڕێتەوە. بەداخەوە تەمەنی بەکارهێنانی ئەم کەل و پەلانە زۆر کەمی کردووە و پێویستە لەمبارەوە ئاگاداری بە خەڵک بدرێت.

ئەو وتی: بەداخەوە دۆخی ئابووری خەڵک لەم ڕۆژگارە جۆرێکە کە توانی کڕینی کەل و پەلی باشیان نییە هەر بۆیە ناچار ئەبن کەل و پەلی هەرزان و خراپ بکڕن.

حەسەن زادە هەروەها سەبارەت بە قاچاخی دەوا و دەرمان لە کوردستان وتی: ښەرەڕای سنووری بوون، کوردستان لە ڕووی قاچاخی دەوا و دەرمان یەکێکە لە پاک ترین پارێزگاکانی ئێران. هەر بۆیە لەمڕوەوە شتی کەم گیراوە.

ئەو ئاماژەی دا: ۵ هەزار و ۳۸۴ جۆر کەل و پەلی مەکیاج گیراوە بە بایەخی ۳۳ ملیۆن ڕیال، هەروەها ۳۹ جۆر موکەمڵی وەرزشی بە بایەخی ۱۷٥ ملیۆن و ٨٨۰ هەزار ڕیاڵ گیراوە. 

جێگری خواردن و دەرمانی زانکۆی علوم پزشکی کوردستان لە کۆتاییدا جەختی کرد: لە ساڵی ۹٥ هەتاوی تاکوو ئەمساڵ بۆ زیاتر لە ۲۹ هەزار و ۳۰۰ کەس وانەی ئاگادار بوونەوە لە کەل و پەلی قاچاخ لە پارێزگای کوردستان بەڕێوە چوو کە ئەنجامی زۆر باشی لە بازاڕدا بووە.

News Code 19976

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =