چوونە دەرەوەی ٣ ملیۆن سکەی زێڕ لە سنوورەکانی کوردستان درۆیە

بەرپرسی کۆمیسیۆنی بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراوی کوردستان وتی: لە ساڵی٩٥ەوە تا ئێستا هیچ کەیسێک لە پێوەندی لە گەڵ چوونە دەرەوەی سکە لە سنوورەکانی پارێزگا تۆمار نەکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەزا میرزایی  لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا کە بە بۆنەی ساڵڕۆژی فەرمانی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراو لە هۆڵی شوهەدای بێ ناونیشانی ئیدارەی پارێزگا بەڕێوە چوو، وتی: بەداخەوە ئەو فەرمانە لە بیر کراوەتەوە و ئەو جۆرەی کە دەشێ جێبەجێ نابێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە کوردستان لە ماوەی سێ، چوار ساڵی دواییدا لە بواری بەرەنگار بوونەوەی ڕێکخراوەکاندا کاری باشی ئەنجام داوە، ڕایگەیاند: تا کاتێک کە کاری بەرەنگار بوونەوەی قاچاخ بنەڕەتی نەبێتەوە هەر ڕێژەیەکیش دۆزینەوەمان هەبێت ناگەینە ئامانجی کۆتایی.

میرزایی وتیشی: هەواڵ لە سەر دۆزینەوەی سێ میلیۆن سکە لە سنوورەکانی پارێزگا کە دەیانەویست لە ئێران بیبەنە دەرەوە، ڕاست نییە.

ناوبراو زیادی کرد: ساڵی ٩٥، هەزار سکە لە لایەن ئیتلاعاتی شارستانی مەریوانەوە دۆزرایەوە و لە دوو ساڵی دواییدا بردنە دەرەوەی سکە و دراومان لە پارێزگا نەبووە بەڵام هاوردە کردنی شمشی زێڕمان بووە.

News Code 19975

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =